بڕیاره نوێنه‌رانی كۆریای باكور و باشوور و ئه‌مه‌ریكا له وڵاتی فینله‌ندا كۆ ببنه‌وه، بۆ گفتۆگۆكردن له‌باره‌ی وازهێنانی كۆریای باكور له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
تۆڕی هه‌واڵی
CNN له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، بڕیاره به‌رپرسانی كۆریای باشوور و باكور و ئه‌مه‌ریكا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان و وازهێنانی پیۆنگیانگ له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، له وڵاتی فینله‌ندا كۆ ببنه‌وه.
كیمۆ لاهدیڤێرتا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا ڕای گه‌یاند، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه كۆ ده‌بنه‌وه، به‌رپرسیاریه‌تی حكوومیان نییه، ئه‌وانه‌ی كۆریایش شاره‌زایانن و به‌رپرسیاریه‌تی باڵایان نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاند، شاره‌زایان و به‌رپرسانی كۆریای باشوور به‌شدار ده‌بن و كۆبوونه‌كه‌یش كه‌سانی پله دوو تێیدا به‌شدار ده‌بن.
لاهیدێڤیرتا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به گفتوگۆی ئه‌كادیمی وه‌سف كرد، كه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ران و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و شاره‌زایانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كۆریای باكور و باشوور و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی ده‌بن.
زیاتر گوتی، هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن و هه‌روه‌ها ناوی به‌رپرسانی به‌شداربووی كۆریای باكور و باشووری نه‌هێنا.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د