پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و كلێنسه ته‌ڕه‌ی تایبه‌ت به ڕووخساره كه بۆ سڕینی سووراو و مه‌كیاجه‌كانی تری ڕووخسار به‌كار دێت، به‌كار نه‌هێنن و وازی لێ بهێنن.
ڕاسته سڕینی مه‌كیاج به كلێنسی ته‌ڕی مه‌كیاج سڕین زۆر ئاسانه و گونجاوه، ته‌نانه‌ت ده‌توانێ ئه‌و چینه‌ی مه‌كیاجیش بسڕێت كه له ڕێی چربوونه‌وه‌ی به‌كتریاوه به پێسته‌وه نووساون، یان ئه‌و چینه‌ی شه‌وان كاتی خه‌وتن له‌سه‌ر پێستدا دروست ده‌بێت، به باسی لێی بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر ئه‌و كلێنسه‌یه ده‌بێته هۆی تووشبوونی پێست به هه‌وكردن و سووربوونه‌وه‌ی ڕووخسار، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له ته‌مه‌نێكی گه‌نجییه‌وه پێستت چرچ بكات.
به پێی دوایین توێژینه‌وه‌ی شاره‌زایانی بواری جوانكاری و پسپۆڕانی پێست، ئه‌و كلێنسه كه پێمان وایه زۆر به جوانی مه‌كیاج ده‌سڕێت و ڕووخسار پاك ده‌كاته‌وه، ته‌نیا مه‌كیاجه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌شێكی لاده‌بات و به‌شێكی تری به پێستتدا ده‌هێڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش پێیان وایه مه‌كیاجه‌كه‌یان به باشی سڕیوه، تووشی حاڵه‌ته خراپه‌كانی پێست ده‌بن.
ئه‌و ماده‌یه‌ش كه له كلێنسی ته‌ڕدا هه‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕه‌نگی پێست ناشیرین بكات و پاش ماوه‌یه‌ك زیپكه و چاڵی له‌سه‌ر دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه باشتر وایه ژنان ته‌نیا به ده‌موچاوشووشتن باوه‌ڕ به لێبوونه‌وه‌ی ته‌واوی مه‌كیاجه‌كانیان بكه‌ن و له سه‌لامه‌تی پێستیان دڵنیا بن.