ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى چین ره‌زامه‌ندى دا له‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى پێشووى هێزه مووشه‌كییه‌كان وه‌ك وه‌زیرى به‌رگریى وڵاته‌كه ده‌ستبه‌كار بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى نشتیمانى چین، ره‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ردانانى كۆلۆنیل ویى فینگ وه‌ك وه‌زیرى به‌رگریى چین.
ویى فینگ پێشتر سه‌ركرده‌ى هێزه مووشه‌كه‌كان بوو له سوپاى چین، كاندیدكردنى ئه‌ویش بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى وڵاته‌وه بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر دانانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و گۆڕینى چوار جێگره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران.
جیا له‌هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش ئه‌نجوومه‌نى چین لی كه چیانگى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرده‌وه، له سێ هه‌زار ئه‌ندامى په‌رله‌مان ته‌نیا دوو ئه‌ندام ده‌نگیان بۆ دانانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌دا.
سوپاى سوورى چین، یه‌كێكه له سوپا گه‌وره‌كانى دنیا و له هێزه‌كانى ده‌ریایى و وشكانى و هێزه‌كانى مووشه‌كى و ئه‌تۆمى پێكهاتووه، له‌ساڵى 1927 یه‌كه‌م هێزه‌كانى سوپاى چین پێكهێنرا.
ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌تى به‌رگریى چین له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته‌وه و به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى به به‌راورد به ساڵه‌كانى تر گه‌وره‌ترین بودجه‌ى بۆ ته‌رخان كرا.