هاوپه‌یمانى نیشتمانى ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى رۆتینى پێدانه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى نزیكه‌ى %70 ده‌نگده‌رانى مووسڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو به‌شدار نابن.
هاوپه‌یمانى نیشتمانى كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و له مووسڵیش له‌لایه‌ن فه‌لاح زێدانى وه‌زیرى كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانییه‌كه ئه‌نجام داوه و باسى پێشبینییه‌كانى به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كه هاتووه به‌هۆى ئه‌و رۆتینه‌ى كه له پێدانه‌وه‌ى بایۆمه‌ترى پێڕه‌و ده‌كرێت، وا پێشبینى ده‌كرێت ته‌نیا بتوانرێت %30 ده‌نگده‌رانى مووسڵ بایۆمه‌ترییه‌كه وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه بنكه‌كانى پێدانه‌وه‌ى بایۆمه‌ترى 24 سه‌عات كار بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت %70 ده‌نگده‌ران له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن.
بۆیه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و هاوپه‌یمانییه داواى له په‌رله‌مانى عێراق و حكوومه‌ت و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات، به په‌له كار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاسانكاری بكرێت تا زۆرترین ده‌نگده‌ر بایۆمه‌ترییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
بڕیاره له 12ى ئایارى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له عێراق بكرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشبینى كرابوو ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاركراون، كێشه‌یان له به‌شداربوون هه‌بێت.