هەندێك ئازاری قوڵ یان سادە مەینی خوێن دروست دەكەن، ئەگەر هاتوو ئەو ئازارە چارەسەر نەكرێت، ئەوا مەینی خوێنی كوشندە دروست دەبێ و مەترسی زۆرتان تووش دەكات، بۆیە گرنگترین نیشانەكانی خوێن مەیین بزانن و لەكاتی تووشبوونی بە خێرایی چارەسەری بكەن.
یەكەم :خوێن مەیینی دڵ، ئەم جۆرەیان زۆر باو نییە، لە هەموو كەسێك ڕوو دەدات ،دیارترین نیشانەكانی خوێن مەینی دڵ ئەمانەن، ئازاری سنگ، قوورسبوونی سنگ، كورتی هەناسەدان، ژانەسەری توندە، مەترسی زۆر نییە و خۆی چارەسەر دەبێت.
دووەم:خوێن مەیینی مێشك، لە مێشكدا ڕوو دەدات و كێشەی خەو دروست دەكات، نیشانەكانی ڕوون نین و بە ئاسانی نادۆزرێتەوە تا بزانن تووشی خوێن مەیینی مێشك بوون، بەڵكوو زۆرجار لەكاتی تووشبوونی ژانەسەرێكی یەكجار بەهێز دەتانگرێ، هەرچەند ژانەسەر بەهێزتر بێ، نیشانەیە لەسەر بوونی خوێن مەیین لە مێشكدا.
سێیەم: خوێن مەیین لە سكدا، ئەگەر پێشتر خوین مەیین روویدا بێت لە لەشدا، ئەوا خوێن مەینی سك دروست دەبێت، چەند نیشانەیەكی توندی هەیە، وەكو ئازاری توندی سك، ڕشانەوە، سكچوون، هەروەها تۆ دەتوانێت نیشانەكانی بە ئاسانی هەست پێ بكەیت و هەمان نیشانەی ژەهراوی بوونی لەش و ڤایرۆسی گەدەی هەیە، ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.
چوارەم:مانەوەی خوێن لە سییەكان، كاتێك مەیینی خوێن كار لە سییەكان دەكات، چەندان نیشانەی مەترسیدار لە لەشدا دروست دەبێت، وەكو ئازاری سنگ، هەناسەتەنگی لەناكاو، كۆكین و هەڵهێنانەوەی خوێن، خێرا بوونی لێدانی دڵ.
پێنجەم: مەیینی خوێن لە قاچەكان، تاكە گرفتی مەیینی خوێن لە قاچەكان ئەوەیە كە نیشانەی نییە، چەند نیشانەیەكی ئاسایی دەردەكەوێت كە وەكو حاڵەتێكی ئاسایی تەماشا دەكرێت، زۆر كات مەیینی خوێن لە خوارەوەی قاچەكاندا دروست دەبێت تەنیا ئەم چەند نیشانە ئاساییە دەردەكەوێت، ئاوسان، هەستی گەرمبوونی قاچەكان، ئازار، ڕووشان، نەرمبوونی قاچەكان.