ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى كوردى عه‌فرینه‌وه بڵاویان كرده‌وه، كه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سى عه‌فرین بێ شوێن و ئاو و خۆراكن.
هیڤى مسته‌فا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى خۆڕێبه‌رى عه‌فرین به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ئاواره بوون و هه‌موویان له شوێنه‌كانى نزیك له عه‌فرین نیشته‌جێن و ئێسته‌ش بێ جێى مانه‌وه و ئاو و خۆراكن.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاواره‌كان له بارودۆخێكى خراپى مرۆییدان و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان نییه، زۆریان له ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان خه‌وتوون. ئه‌وانه‌ى بێ ئۆتۆمبێلن له‌سه‌ر زه‌وى شه‌وى رابردوویان تێپه‌ڕاندووه.
هیڤى مسته‌فا به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، كه‌مێك خه‌ڵك له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كداره‌كانى سوپاى ئازاد ده‌بنه‌وه.
دوێنێ 18ى ئادار دواى 58 رۆژ له ئۆپراسیۆنى چڵه زه‌یتوون، هێزه‌كانى سوپاى توركیا به‌هاوكارى هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سووریا كه ئه‌وه‌یان هێزێكى میلیشیاى توندڕه‌وى ئیسلامییه، شارى عه‌فرین داگیركرا.
وێڕاى ئاواره‌بوونى زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س، خه‌ڵكێكى زۆر كوژراون و ماڵ و سامانێكى زۆرى هاووڵاتییان تاڵان كراون.