له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1941، لیودمیلا پاڤلیچینكۆ كچێك بوو له به‌شی مێژوو له زانكۆی كێیڤی پایته‌ختی ئێسته‌ی ئۆكرانیا ده‌یخوێند، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بووه یه‌كێك له باشترین نیشانشكێنه‌كان كه 309 كه‌سی كوشت، 36 له‌وان قه‌ناس به ده‌ستی ئه‌ڵمانی بوون.
پاڤلیچینكۆ له‌ساڵی 1916، له شارێكی بچووك له ئۆكڕانیا له دایك بووه، كچێك بوو ڕه‌فتاری كوڕانه‌ی هه‌بوو، له قوتابخانه ته‌واو لاسار بوو.
له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گواستیانه‌وه بۆ كێیڤ، له‌وێ له كارگه‌یه‌كی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگ، كاری هاڕینی كانزایی ده‌كرد.
له‌و كاته‌دا وه‌ك هه‌موو گه‌نجه‌كانی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، پاڤلیچینكۆ به‌شداری له رێكخراوی OSOAVIAKhIM كرد، ڕێكخراوێكی وه‌رزشی له شێوه‌ی سه‌ربازی بوو، تێیدا مه‌شقی چه‌ك هه‌ڵگرتن و به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی گه‌نجان بوو.
له زاری پاڤلیچینكۆ گوتراوه، كاتێك كوڕێكی دراوسێیان پاڵه‌وانیه‌تیی خۆی ده‌رخستووه له نیشانشكێنی، ئه‌ویش ویستوویه‌تی ئه‌وه پێشان بدا، كه كچیش ده‌توانێت وابێت، بۆیه زۆر هه‌وڵی بۆ داوه.
له 22ی حوزه‌یرانی ساڵی 1941، كاتێك هیتله‌ر پێوه‌ندییه‌كانی پچڕاند له‌گه‌ڵ جۆزێف ستالین و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا دژی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت وه‌ستانه‌وه و جه‌نگ ده‌ستی پێ كرد، پاڤلیچینكۆ ویستی به‌رگری له خاكه‌كه‌ی بكات و شه‌ڕ بكات له پاڵ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ڕێگری لێ كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی كچ بوو.
كاتێك پاڤلیچینكۆ داوای له ئه‌فسه‌ره‌كه كرد كه چه‌كی پێ بدات و له‌پاڵ سوپای وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕ بكات، ئه‌فسه‌ره‌كه گاڵته‌ی پێ كردووه و پێی گوتووه كه چی ده‌زانێت له‌باره‌ی چه‌كه‌وه، چونكه پاڤالیچینكۆ شێوه‌ی له نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌چوو و نینۆكی درێژ بوو جله‌كانی نوێ و جوان بوون و هه‌روه‌ها قژی به جوانی چاك كرابوو.
ته‌نانه‌ت دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه‌ی له ڕێكخراویOSOAVIAKhIM سه‌ربازی، به‌رپرسه‌كانی سوپا به په‌رستیاریان دامه‌زراندبوو له نه‌خۆشخانه‌كانی سوپا، پاڤلیچینكۆ ده‌ڵێ، ڕێیان نه‌ده‌دا كچان به‌شداری له شه‌ڕ بكه‌ن، بۆیه ناچار بووم هه‌موو ڕێیه‌ك بگرمه به‌ر.
دوای هه‌وڵه‌كانی، له‌شكری سوور تفه‌نگێكی دایه پاڤلیچینكۆ بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی تاقی بكاته‌وه، دوو له ڕۆمانییه‌كانی كه له پاڵ سوپای ئه‌ڵمانیا شه‌ڕیان ده‌كرد، كردنییه ئامانج و توانی هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه به ئاسانی بكوژێت، بۆیه متمانه‌ی سوپای به‌ده‌ست هێنا و له له‌شكری سوور ژماره 25ی چه‌پایێڤ قبووڵنامه‌ی وه‌رگرت.
پاڤلیچینكۆ چووه به‌ره‌كانی جه‌نگ له یۆنان و مۆڵدۆڤا، له سه‌ره‌تای 75 ڕۆژی شه‌ڕكردنی وه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ستێكی ترسناك ده‌ركه‌وت، به كوشتنی 187 ئه‌ڵمانی.
نیشانشكێنه‌كان له نێوان هێڵه‌كانی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ دوژمن، دوور له سه‌ربازه‌كانی تر شه‌ڕیان ده‌كرد كه شوێنێكی ترسناك بوو، چونكه پێویست بوو به چه‌ندان سه‌عات به بێ جووڵه دا‌نیشێت و چاودێری نیشانشكێنه‌كانی دوژمن بكات.
پاڤلیچینۆكا دوای ئه‌وه‌ی كه ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئۆدیسا و مۆلدۆڤا، گواسترایه‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ له سیڤاستۆپۆل.
ناوبانگه‌كه‌ی باجێكی زۆری پێ دا، به‌وه‌ی كه ژیانی خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی سوپا به‌ده‌ست بێنێت، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕووبه‌ڕووی نیشانشكێنه‌كانی دوژمن بووه‌وه، له‌و جه‌نگه‌دا 36ی لێ كوشتن و گوتی، ئه‌مه ترسناكترین كار بوو له ژیانم بیكه‌م.
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت مانگ به‌سه‌ر شه‌ڕی ستیڤاستۆپۆل، پاچلیچینكۆ ده‌ستخۆشی له‌لایه‌ن له‌شكری سوپای سوور وه‌رگرت و پله‌كه‌ی به‌رز كرایه‌وه.
له زۆر له شه‌ڕه‌كان بریندار بووه و هه‌ندێك جار برینه‌كه‌ی له ڕووخساری بووه، له كاتی بۆردمانكردنی ئه‌ڵمانیاوه بۆ سه‌ر به‌ره‌كانی جه‌نگ.
وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و پاڵه‌وانێكی جه‌نگ ناسرا، هه‌روه‌ها كاره‌ساتێك بوو بۆ سه‌ربازانی ئه‌ڵمانی له هه‌موو به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌شێوه‌یه‌ك لێی ده‌ترسان كه خۆیان ده‌چوون بۆ لای و شوێنی مانه‌وه و شیرینییان پێ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته لای سوپای ئه‌ڵمانیا.
له دواییدا بووه مامۆستای چه‌كی قه‌ناس و له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه داوا كرا، كه به یه‌كه‌م سه‌ربازی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت داده‌نرێت سه‌ردانی كۆشكی سپی كردبێت و چاوی به سه‌رۆك فرانكلین ڕۆزڤێلت و خانمی یه‌كه‌می كۆشكی سپی ئیلیانۆڕ ڕۆزڤێلت.
پاڤلیچینكۆ، له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تووڕه بوو به‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ورووژێنه‌ر باسیان كردووه و ڕه‌خنه له جلوبه‌رگ و شێوه‌ی گیراوه، ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك گاڵته پێكردنێك پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كردووه كه ئایا كاتی كردنی مه‌كیاجی هه‌بووه، له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی، هیچ یاسایه‌ك دژی ئه‌مه نییه، به‌ڵام كێ گرنگی به لووته بریسكه‌داره‌كه‌ی ده‌دات له كاتێكدا له به‌ره‌كانی جه‌نگ بووه.
له ساڵی 1942 بۆ گۆڤاری تایم گوتی، به شانازییه‌وه جلی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌م له‌به‌ر ده‌كه‌م و نیشانه‌ی سه‌رۆك لینین له‌سه‌ر جله‌كه‌م نه‌خشێنراوه، به‌ڵام دیاره ژنی ئه‌مه‌ریكی پێویسته فێر بكرێت جلی سه‌ربازی بۆ چییه و ناكرێت جلی ژێره‌وه‌ی حه‌ریری له‌ژیر جلی سه‌ربازی له‌به‌ر بكرێت.
پاڤلیچینكۆ یه‌كێك بوو له نێوان دوو هه‌زار نیشانشكێنه‌كانی له‌شكری سوور له جه‌نگی دووه‌می جیهان و یه‌كێك بوو له نێوان 500 له رزگاربووان.
ڕێژه‌ی كوشتنه‌كانی 309 كه‌س بوو، ئه‌مه‌یش وای كرد ببێته یه‌كێك له پێنچ باشترین نیشانشكێنه‌كانی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌و زیاتری كوشتبێ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان بۆ هه‌ر كوشتنێكی ده‌بێ سێ گه‌واهیده‌ر و شایه‌تحاڵی هه‌بێت.
دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی و به‌ده‌ستهێنانی ماسته‌ر له زانكۆی كێیڤ.
له نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵدا، ژیاننامه‌ی كرا به فیلمێك له‌ژێر ناونیشانی"جه‌نگێك بۆ سیڤاستۆپۆل" له رووسیا و هه‌روه‌ها فیلمی"له‌ناو نابرێت"له ئۆكڕانیا كه له ئۆكڕانیا كاری وێنه‌گرتنی بۆ كرابوو و وه‌ك بڕوانامه‌یه‌ك بوو بۆ پاڤلیچینكۆ، پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه‌یش له نێوان هه‌ردوو وڵاتی رووسیا و ئه‌ڵمانیا بوون.
سه‌رچاوه_
independent
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د