هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ بۆ "وشه‌" ده‌دوێت

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و 18ی ئادار/ مارس، ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و ژنێكی نیمچه‌ ڕووتی بڵاو كرده‌وه‌ و  له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌و خانمه‌ " شاجوانی وڵاتی توونسه‌"  به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر دروست بوو. "وشه‌" ڕاستی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر  ئاشكرا ده‌كات و ئه‌و ئاوازدانه‌ره‌ وێنه‌كه‌یشى له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ى سڕیه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ ئه‌و ژنه‌ی سه‌ردانی هه‌ڵكه‌وت زاهیری كردووه‌ خانمێكی ئاساییه‌ و خه‌ڵكی وڵاتی "توونس" نییه‌، هیچ پۆستێكی هونه‌ری و كولتووری نییه‌، به‌ڵام ئه‌ندام بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌م وێنه‌یه‌ش ئێسته‌ نه‌گیراوه‌.

شاجوانی وڵاتی توونس ناوی "هیفا غه‌دیره‌" و به‌ فه‌رمی هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ ساڵی 2017، ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ و توانی له‌ناو 19 كچ ئه‌و نازناوه‌ بباته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاوازدانه‌ری هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ "وشه‌" ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و وێنه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ وێنه‌یه‌كی كۆن بووه‌ و ئه‌و خانمه‌ سه‌ردانی كردووم. به‌ڵام هیچ ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی ترى له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نه‌دا.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورده‌، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه‌ و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ گوتراون.

پێشووتر به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ یه‌كه‌م جار پێش چه‌ند ساڵێك وه‌ك تاكه‌ ئاوازدانه‌ری كورد له‌ فێستیڤاڵێكی موزیكی جیهانی كه‌ له‌ توركیا ئه‌نجام درا، خه‌ڵاتی باشترین ئاوازدانه‌ری ساڵی له‌سه‌ر ئاستی دنیا پێ به‌خشراوه‌، له‌وێشدا كه‌ به‌ پێی ڕێسای فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌لبوومێكی بۆ به‌رهه‌م دێنن، زاهیر ئه‌لبوومێكی ئاینی پێشكه‌ش كرد.


وشە - محەمەد میران


PM:05:23:19/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 15435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌