هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی "حه‌سنا مه‌ته‌ڕ" كه به باڵوێزی هونه‌ری نێوان كوردستان و لبنان ده‌ناسرێت، له‌نوێترین به‌رهه‌میدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی كورد "نه‌ورۆز"، نوێترین كلیپی هونه‌ری بڵاو كرده‌وه.
مه‌ته‌ڕ له لێدوانێكی بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند: "به خۆشحاڵییه‌وه توانیم به بێ هاوكاری هیچ لایه‌نێك به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپێك بڵاو بكه‌مه‌وه و پێشكه‌شی گه‌لی كوردی ده‌كه‌م".
زیاتر گوتى، ئه‌م گۆرانیه‌م به‌ناوی (عیدك مبارك یا كوردستان)، و كلیپه‌كه له قه‌ڵای هه‌ولێر وێنه‌ی گیراوه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له مناڵ و پیر و گه‌نجی كوردستان و به ئاڵای كوردستان و هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردی ئه‌نجامدراوه و ئه‌م كلیپه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری ناوداری لبنانی "جۆرج بو عه‌بدۆ"، یه و له تێكستی شاعیری گه‌وره "كه‌ریم عێراقی" یه، و ئاوازه‌كه‌ی "هه‌ڵكه‌وت زاهیره".
هونه‌مه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ڕ هونه‌رمه‌ندێكی كولتووری ناسراوی وڵاتی لبنانه، ساڵانێكی زۆره له بواری گۆرانی گوتن كار ده‌كات، نازناوی نوێنه‌ری هونه‌ری كوردی-لبنانی لێ نراوه، زۆرترین خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی كردووه و زۆرجار له ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان باسی ڕۆڵی پێشه‌مه‌رگه ده‌كات و كلیپێكی له‌سه‌ر پێشه‌مه‌رگه بڵاو كرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌ند وه‌لید تۆفیق و حوسێن جسمی بڕیاره دوێت بكات.