ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له باره‌ی تیرۆركردنی د. وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگه‌وتی "عومه‌ر بندیان" له شاری هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: به بیستنی هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستا مه‌لا وشیار ئیسماعیل وتارخوێن و زانای دیاری شاری هه‌ولێر، به ده‌ستی چه‌په‌ڵی ڕه‌شی تیرۆر شه‌هیدکرا، خه‌مبار و دلگرانین .
هه‌روه‌ها نووسراوه: ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێمان وایه كه له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌ك که هه‌ڵگری بیر میانڕه‌ی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه وه‌ك مامۆستا مه‌لا وشیار تووشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بووین، چونكه به‌ڕێزیان هه‌میشه له‌ریزی میانه‌ڕه‌واندا دژ به توندڕه‌ویی وه‌ستاوه به وتاری به‌هێزو به وته‌و وشه‌ی میانه‌ڕه‌وانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: له‌كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌س وکاره‌که‌ی وهاوڵانیانی شاری هه‌ولێر و زانایانى ئاینی ده‌که‌ین، داواكارین له‌خوای گه‌وره سه‌بر و ئارامیی به‌كه‌س و كاری ببه‌خشێت و، داواكاریشین له هیزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ی به سزای یاسایی خۆیانیان بگه‌یه‌نن، تا چیتر تاوانباران نه‌توانن زیان به‌هه‌ڵگرانی بیری میانه‌ڕه‌وی و ڕه‌وشی ئارامی كوردستان بگه‌یه‌نن.
دكتۆر هوشیار ئیسماعیل لەساڵی 1976 لەدایك بووەو لەساڵی 1999 ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە و لە ساڵی 2003 كۆلێژی تەواو كردووەو لەساڵی 2007 ماستەری لەتەفسیر وەرگرتووەو لەساڵی 2013ش پلەی دكتۆرای لەتەفسیر وەرگرتووە. ماوەی 13ساڵ گوتاربێژ بووە لە گوندی بێستانەو دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی 10 ساڵ و تا "تیرۆركردنیشی" لەمزگەوتی عومەر بندیان بووە، لە کەناڵی سپیدەی یەکگرتووی ئیسلامی بەرنامەی ئاینی هەبووە.