هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد، كه كۆنسێرتێك له سلێمانی ساز ده‌كات، له لایه‌ن هه‌وادارنی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ی نه‌ده‌بوو له‌م ساته‌ی كوردانی ڕۆژئاوا تێى كه‌وتوون ئاهه‌نگ ساز بكات.
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یی تازه‌ی خۆیی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی كۆنسێرته نوێیه‌كه‌ی كردووه له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: " ڕۆژی پێنجشه‌م 29ی ئادار، كۆنسێرتێك له ناو هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له سلێمانی، ساز ده‌كه‌م".
هه‌وادارنی داویان لێكردووه ئه‌م كۆنسێرته نه‌كات و دوای بخات بۆ كاتێكی تر، و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان ڕووبه‌ڕووی كردۆته‌وه كه ده‌بوو وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی تر هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له دایك بووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2002 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ئه‌لبوومێكه، هه‌ڵوێست به گۆڕانی "باخه‌وان"، توانی ڕیكۆردی هونه‌ری له سه‌یركردنی ڤیدیۆ كلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌ری هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست بكات.
گۆرانی "كه‌مه‌ره شل"، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێسته به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ ئه‌فشین شوكری هونه‌رمه‌ندی لاو بۆ یه‌كه‌مجار گوتوویه‌تی، گۆرانی "كه‌مه‌ره شل"، له ئاواز و تێكستی فۆلكلۆری كوردییه و كاری میوزیك و میكس و مایسترنگی له ستۆدیۆی میترۆنۆمی له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرییه‌وه بۆ كراوه.