نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به ته‌واوی سه‌رقاڵی هێزه‌كانی كوردی له سووریا به شه‌ڕی عه‌فرین، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆستووه‌ته‌وه و ڕیزه‌كانی خۆی ڕێكخستووه‌ته‌وه و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كانی سووریا ده‌گرێ.
تۆم رۆجان نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی له وتارێكی له "واشنتن ئگرامینز" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیێدا هاتووه، پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه لۆكاڵییه‌كان و هاوپه‌یمانان تووشی شكستی قورس بوو، دووباره خۆیان ڕێكخستووه‌ته‌وه و له سنووره‌كانی نێوان سووریا و عێراق به ته‌واوی ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه و دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ داگیركردنی ناوچه‌كانی سووریا.
ئاماژه‌ی داوه، تیرۆریستان سوودیان له سه‌رقاڵی هێزه كوردییه‌كان به شه‌ڕی عه‌فرین وه‌رگرتووه، به پێچه‌وانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی كورده‌كان به شه‌ڕی عه‌فرین خه‌ریك بن، به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی وشكاییان ئه‌نجام ده‌دا، بۆ ڕاوه‌دوونانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان، به‌ڵام سه‌رقاڵیان ده‌رفه‌تێكی زێڕینی به تیرۆریستان داوه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هێرشی داگیركاری توركیاوه‌یه بۆ سه‌ر عه‌فرین.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی داوه، كه تیرۆریستان به ته‌واوی ساز و ئاماده‌ن و ده‌یانه‌وێ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكه‌نه ئامانج و هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌كانیان، ئه‌مه‌یش كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه و پێویسته وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به وردی ئاگه‌داری ئه‌و دۆسیه‌یه بن.
له 20 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ره‌وه هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی هێرشیان كرده سه‌ر عه‌فرین و ڕۆژی یه‌كشه‌م 18ی ئه‌م مانگه توانیان بچنه ناو شه‌ره‌كه و به گوته‌ی خۆیان ئیتر عه‌فرینیان داگیركردووه و چه‌كداره چه‌ته‌كانیش له وێنه و ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌ستیان به تاڵانی ماڵی كوردان كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هێزه‌كانی یه‌په‌گه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان ئیتر ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هێزی داگیركه‌ران ده‌بنه‌وه.