پیاوێكی ئاینی مه‌سیحییه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، پێویسته خه‌ڵكی مه‌سیحی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان و خێرخوازییه‌كان به‌ڵێنیان داوه، گوند و شاره‌دێی مه‌سیحییه‌كان له ناوچه‌كه به ته‌واوی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
سالار كاجو ئه‌ندامی لیژنه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی خانووی ئاواره‌كان كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ڕووخێنراون دووباره چاك بكرێنه‌وه و به خێرایی ئه‌م پرسه‌یش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و كاری زۆری له‌سه‌ر كراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی بۆ ئاواره‌كان ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه و پاره‌ی ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی نۆ شاره‌دێ و گونده‌كانی مه‌سیحییه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا نۆژه‌ن بكاته‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین بكات.
ئاماژه‌ی دا، تا ئێسته ته‌نیا 37 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵام 80 هه‌زار كه‌سی تریش ماون و ورده ورده هه‌موویان ئاماده ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، بۆیه ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه بكه‌ین و ڕێگه‌نه‌ده‌ین چیتر خانه‌واده‌ی مه‌سیحییه‌كان عێراق جێ بهێڵن و وڵاته‌كه چۆڵ بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و قه‌شه‌یه گوتی، ده‌مانه‌وێ كه‌رامه‌ت و كار و ژیانی خۆمان بۆ كاتی پێش هاتنی داعش بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی لێی بووین، خاكی ئێمه‌ن و ناسنامه‌ی ئێمه‌یش دیاره و نامانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه بوونمان نه‌مێنێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له دوای 2003ه‌وه تا ئێسته 81%ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق كۆچیان كردووه، له ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س ته‌نیا 35 هه‌زار كه‌سیان له عێراق ماوه‌ته‌وه و زۆرێكیان بۆ وڵاتانی تری دنیا كۆچیان كردووه، یان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.