دابه‌زینی شه‌حنی مۆبایله زیره‌كه‌كان یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان و زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، دانانی مۆبایله‌كانتان له‌وكاته‌ی ده‌خه‌ون له‌سه‌ر شه‌حن و به جێهێشتنی تا به‌یانی به شه‌حنه‌وه كارێكی ته‌واو هه‌ڵه و مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر مۆبایلی زیره‌ك و ته‌مه‌نی پاتری مۆبایله‌كانتان كه‌م ده‌كاته‌وه، كه‌واته ڕێگه دروست و زانستییه‌كه بۆ شه‌حن كردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایل چۆنه؟
كۆمپانیای Cadax لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه ئه‌نجام داوه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سوود له‌و ئامۆژگارییانه‌ی خواره‌وه وه‌ربگرن، به‌مشێوه‌یه ته‌مه‌نی شه‌حنی مۆبایله‌كانتان درێژ ده‌بێ و پاتری مۆبایلهكانیشتان بێ كێشه ده‌بێت.
یه‌كه‌م: ڕێگه مه‌ده شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت به ته‌واوی خاڵی ببێته‌وه، ئنجا بیخه‌یته سه‌ر شه‌حن، ئه‌مه ته‌مه‌نی پاتری كورت ده‌كاته‌وه و توانای مانه‌وه‌ی شه‌حنیش به ته‌واوی خراپ ده‌كات، واته نابێ شه‌حنی مۆبایله‌كانتان بگاته ئه‌و ساته‌ی كه زه‌نگ لێ بدات و ئاگادارتان بكاته‌وه كه شه‌حن له مۆبایلتان نه‌ماوه.
دووه‌م: كه‌م شه‌حنی بكه‌ره‌وه و زوو زوو بیخه‌ره سه‌ر شه‌حن، ئه‌مه به باشترین بژارده داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل زۆر درێژ بێ و توانای هه‌ڵگرتنی شه‌حنیشی زۆر به‌هێز بێ و زیاتر خۆی بگرێت.
سێیه‌م: ڕێژه‌ی شه‌حنی ناو پاتری نابێ له 65 كه‌متر بێ، به‌ر له‌وه‌ی له‌م ڕێژه‌یه كه‌متر ببێته‌وه، پێویسته بیخه‌نه سه‌ر شه‌حن و پڕی بكه‌نه‌وه.
چواره‌م: با مۆبایلتان هیچ كات 100% پڕ شه‌حن نه‌بێ و پاتری مۆبایل له ماده‌ی لیسیۆم دروست ده‌كرێ و پڕ شه‌حن كردنی به ته‌واوی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه با به‌رده‌وام له نێوان 95 تا 97% بێ.