دامه‌زراوه‌ی "مێرسر"ی جیهانی بۆ ڕاوێژ و پێوانه‌كردن، له ڕووپێوێكدا جارێكی تر ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسای به باشترین شار بۆ ژیان لێ كردن و به‌غدایش به خراپترین شار بۆ مانه‌وه و ژیان به‌سه‌ربردن، ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ڕووپێوی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 231 شاری جیهان ئه‌نجام داوه و له چه‌ندان ڕوانگه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركردوون، له‌وانه جێگیری سیاسی و بیمه‌ی ته‌ندروستی و فێربوون و خوێندن و تاوان و گونجان و گواستنه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاستی باشی و خراپی شاره‌كان له‌و بوارانه‌وه ڕیزبه‌ندی بۆ شاره‌كان كردووه.
له
ڕیزبه‌ندییه‌كه هه‌شت شاری ئه‌وروپا له ڕیزی 10 باشترین شاری دنیان بۆ مانه‌وه و ژیان به‌سه‌ربردن تێیاندا، له‌وانه سێ شاری ئه‌ڵمانیا و سێ شاری سویسرا بوونیان هه‌یه، جیا له‌وه‌یش شارێكی نیوزله‌ند و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی باشترین شاره‌كانی دنیان.
ڤیه‌ننا پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و 1.8 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی، ئه‌مه بۆ نه‌یه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك باشترین شاری دنیا دیاریی ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ژینگه‌ی گونجاوی و پێشكه‌وتنی له ڕووی شوێنی نیشته‌جێبوون و ئارامی و لایه‌نی ته‌ندروستی و خوێندن و هه‌موو بواره‌كانی تر.
شاری زوریخی سویسڕا به دووه‌م شار داده‌نرێ، پاشان ئۆكلاندی نیوزله‌ندا و میونشینی ئه‌ڵمانیا دێن، ڤانكۆڤه‌ر له پله‌ی پێنجه‌م دایه، سه‌نگاپووره له 25 و مۆنتیڤیدۆ له 77 و دووربان له 89 و له‌نده‌ن له 41 یه‌مین شاردایه له خۆش ژیان.
له نێویاندا به‌غدا بۆ ده‌یه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتر به خراپترین شاری دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌هۆی بوونی توندوتیژی به‌رده‌وام و ده‌مارگیری و مه‌زه‌وییه‌ت كه له دوای 2003ه‌وه به ته‌واوی تێیدا په‌ره‌ی سه‌ندووه، شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریایش ئه‌مساڵ شه‌ش پله به پێش به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌وه.