سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری وزه ئاشكرای كرد، وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی به‌ردین تێچووی یه‌كجار زۆره، بۆیه ڕوومان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، چونكه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت لێره تێچوویه‌كی زۆری نییه.
پاتریك بۆیانییه له دیدارێكی له‌گه‌ل "
سكای نیوز" گوتی، بڕیارمان داوه وه‌به‌رهێنان له ئه‌بوزه‌بی و وڵاتانی ناوچه‌كه بكه‌ین، له ماوه‌ی ڕابردوو پشكهكانمان له ده‌ریای باكور به كۆمپانیای "میرسك ئۆیل" فرۆشتووه و هاتووینه نیشتمانی یه‌كه‌می وزه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه، باشترین ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی وزه لێره‌دایه و به كه‌مترین تێچوونه‌وه به‌رهه‌می زۆرتر به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تۆتاڵ له كاتێكدایه كۆمپانیای "ئه‌دنۆك"ی ئیماراتی ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆتاڵ ئه‌نجام داوه، تا بۆ ماوه‌ی 40 ساڵی داهاتوو وه‌به‌رهێنان له وزه‌ی ئیمارات بكات و پشكی 20%ی كێڵگه‌ی "ئوم شێف و نه‌سر" و 5% كێگهلی "زاكۆمی خواروو" له ئه‌بوزه‌بی به به‌های پێنج ملیار و 300 ملیۆن درهه‌می ئیماراتی به كۆمپانیای تۆتاڵ داوه.