ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوستراڵیا له دوێنێ دووشه‌مه‌وه هۆشداری به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام به ئاگا بن و دووركه‌ونه‌وه له‌و ناوچانه‌ی نزیكن له دارستانه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره دارستانه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و سه‌دان خانووی سووتاندووه و هه‌زاران گیانه‌وه‌ی كوشتووه و سه‌دان هاووڵاتیشی ئاواره كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئاگر زیانی زۆر گه‌وره‌ی به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ویلایه‌تی ڤیكتۆریا و نیوساوس وێلزی ئوسترالیا گه‌یاندووه، به‌هۆی بوونی بایه‌كی وشك و گه‌رم، ئاگره‌كه به خێرایی زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنی و پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كه‌یش گه‌یشتووه‌ته 41 پله‌ی سیلیزی، له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی ئاگره‌كه‌یش شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له ئه‌نجامی هه‌وره برووسكه‌وه ئاگره‌كه له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی تیمی فریاكه‌وتنی وڵاتی ئوسترالیا هۆشداری توند ده‌ده‌نه خه‌ڵكی كه به ته‌واوی له پێنج شوێنی جیا جیای وڵاته‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانی تر، له ئه‌نجامی فره‌وانی ئاگره‌كه‌یش تا ئێسته 35 خانوو و قوتابخانه‌یه‌كی شاره‌دێیه‌ك له ویلایه‌تی نیوساویس وێڵز وێرانبوون و سووتاون، زۆرێك له خه‌ڵكیش چوونه‌ته كه‌ناراوه‌كان و له ناو دارستانه‌كان ڕایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه و بنكه‌ی حه‌واندنه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه وێرانبووه‌كان دروست كراوه.
كریج لابسلی كۆمیسه‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاشكرای كرد، زیاتر له 280 پیاوی ئاگركوژێنه‌وه خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن، كه به‌هۆیه‌وه كاره‌با زیاتر له 22 هه‌زار خانووی ناوچه‌كه بڕاوه و دره‌خته‌كان به‌رده‌وام به‌رده‌بنه‌وه، هه‌زاران گیانه‌وه‌ریش گیانیان له ده‌ست داوه.