وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، ته‌رمی 39 كرێكاری هیندی له عێراق دۆزراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه تیرۆریستییه‌كان ڕفێنرابوون.
ئه‌و كرێكارانه‌ی له عێراق ڕفێنراون، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باكوری هیندستان و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "تشید" له نزیك مووسڵ به‌ر له هاتنی تیرۆریستانی داعش كاریان كردووه، كاتێك مووسڵ له 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیركرا، ئه‌و كرێكارانه هیندییانه‌یش كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
كه‌سوكاری ئه‌و كرێكارانه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێنج له كرێكاره‌كان توانیویانه پێنج ڕۆژ دوای گرتنی مووسڵ پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكه‌ن و له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بكه‌ن.
سوشمان سواراج وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، ته‌رمی 10 كه‌س له‌و 39 كرێكاره هیندییه‌ی له مووسڵبوون، دۆزراونه‌ته‌وه، له نێو گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ، له ڕێی پشكنینی ترشی ناوه‌كی "دی ئێن ئه‌ی" توانراوه ته‌رمی كرێكاره هیندییه‌كان بناسرێته‌وه.
حكوومه‌تی نیوده‌لهی چه‌ندان جار داوای له به‌غدا كرد، كه هاریكار بێ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كرێكاره ڕفێنراوه‌كانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، تا چاره‌نووسیان یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، ڕێگه نادات، پرسه‌یان بۆ دابنرێت.
https://www.skynewsarabia.com/middle-east/1031907-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%AB%D9%88%D8%B1-%D8%AC%D8%AB%D8%AB-%D8%B9%D8%B4%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%87%D9%86%D9%88%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AE%D8%B7%D9%88%D9%81%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82