لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریان خستووه، ئافره‌تان رووبه‌ڕووی چه‌ندان جۆر نەخۆشیی بەكتریایی دەبنه‌وه كە مەترسی بۆ سەر ئەندامانی تری جەستەیان دروست دەكات به‌هۆی جلوبه‌رگ و پۆشاكه‌كانیانه‌وه.
پۆشینی جۆری جلوبەرگ راستەوخۆ پێوەندی بە ئەندامی زاوزێوه هەیە، بۆیە پێویستە ئافره‌تان رەچاوی جۆری پۆشاكه‌كانیان بكەن.
پزیشكان ده‌ڵێن له كه‌شێكی گه‌رمدا، جا چ له ماڵ بیت یان له وه‌رزه‌كانی گه‌رما، خۆتان له پۆشینی جلی تەسك بپارێزن، چونكە چۆنیەتیی پۆشینی جلوبەرگ، كاریگەری نەرێنی و ئەرێنی لەسەر ئەندامانی جەستەی ژنان دەبێت و ئەم حاڵەتە لە پیاواندا كەمترە. ئه‌گه‌رچی پله‌ی گه‌رمی ئه‌ندامی زاوزێ له ژن و پیاودا پێویسته له 25 پله تێنه‌په‌ڕێت، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی هێڵكه‌ی پیتاندن هه‌یه.
پۆشینی پانتۆڵی تەسك بەتایبەت لە كه‌شێكی گه‌رمدا، ئەندامی زاوزێی ئافه‌رت تووشی جۆرەها بەكتریا دەكات و رێگە خۆش دەكات بەكتریاكان گەشە بكەن، گەشەكردنی بەكتریا مانای ئەوەیە بە ناو ئەندامانی تری جەستەدا بڵاو دەبێتەوە و ئاڵوگۆڕ بەسەر خانەكانی جەستەدا دێنێت، لە زۆر حاڵەتدا كاردانەوەی زیاتری دەبێت و ئافره‌تان ناتوانن منداڵیان ببێت.
سه‌رچاوه: takvim