له دوای 2003ه‌وه بانكی ناوه‌ندی و یه‌ده‌گی دراوی بیانی له عێراق له ئاستێكی زۆرباش و به‌هێزیدا بوو، به‌ڵام دوای 14 ساڵ له ڕووخاندنی به‌عس، عێراق جیا له‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و ته‌ناهییه‌وه تووشی شكستی یه‌كجار گه‌وره بووه، له ڕووی ئابووری و یه‌ده‌گی دراوی بیانی و دراوی خۆماڵیش به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت.
یه‌ده‌گی دراوی بیانی له ساڵی 2014ه‌وه به خێرایی ڕووی له دابه‌زین كرد، به‌ر له 2014 عێراق به بڕی 77 ملیار دۆلار دراوی یه‌ده‌گی هه‌بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵی 2014 ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 66 ملیار دۆلار دابه‌زێ، بۆ ساڵی 2015یش ڕێژه‌كه گه‌یشته 53.7 ملیار دۆلار و 2017یش ڕێژه‌كه بۆ 45 ملیار دۆلار نزم بووه‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵیش بڕێكی زۆر له یه‌ده‌گی دراو له عێراق كه‌م ببێته‌وه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و دزی گه‌وره كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.
تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزی و كوشتن هۆكارێكن بۆ داته‌پینی ئابووری عێراق، چونكه به‌رده‌وام جه‌نگ تێچووی زۆری پێویسته و هاتنی داعش و داگیركردنی زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراقیش له 2014 ئه‌ركێكی یه‌كجار قورسی له‌سه‌ر ئابووری عێراق دروست كرد، به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌تی عێراق له ئه‌نجامی كورتهێنانی زۆری له بودجه ناچار بوو، په‌نا بۆ پاره‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی ببات، هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی یه‌ده‌گیش له بانكی ناوه‌ندی كه‌متر ببێته‌وه، ئابووری عێراق له‌رزۆكتر ده‌بێ و مه‌ترسی هه‌ره‌س و داڕمانی زۆر زیاتر ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له ڕووی نه‌وت و سامانی سروشتییه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه سوود له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی به ته‌واوی وه‌ربگرێ و له ڕووی ناوخۆییه‌وه به وزه پێداویستییه‌كانی پڕ بكاته‌وه و خۆی تێر بكات، به‌ڵكوو خۆی هه‌نارده‌كاری نه‌وته و پێویستی به‌وه نه‌وتی خام هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ بكات، تا بۆی بپاڵێون، خۆی گازی سروشتی به ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌سووتێنێت و ساڵانه بایی چوار ملیار دۆلار گازی سروشتی له ئێران ده‌كڕێت، به‌گشتی وڵاته‌كه به ته‌واوی مشه‌خۆره و هیچ ژێرخانێكی گه‌وره‌ی وزه و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی تێدا نه‌كراوه و به‌رپرسان و حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رده‌وام خه‌ریكی دزی و گه‌نده‌ڵی بوون، به‌وهۆیه‌وه عێراق له ڕیزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی دنیا دایه و له 2003ه‌وه تا ئێسته زیاتر له 850 ملیار دۆلار بوودجه‌ی كۆی ئه‌و ساڵانه بووه، كه ئه‌م پاره‌یه ده‌توانرێ له هه‌ر بستێكی خاكی عێراق پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێ دروست بكرێ، به‌ڵام پرۆژه‌كان سه‌رجه‌میان وه‌همی بوون و چوونه‌ته باخه‌ڵی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌لی پسپۆری ئابووری له زانكۆی بقه‌غدا بۆ "
العربی الجدید" گوتی، ئێسته عێراق به‌ده‌ست دابه‌زینی یه‌ده‌گی دراو ده‌ناڵێنێت، له 2014ه‌وه یه‌ده‌گی دراو به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ڕووی له دابه‌زین كردووه، شه‌ڕی داعش و تێچووه زۆره‌كه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر داته‌پینی دراوی یه‌ده‌گ هه‌بووه.
زیاتر گوتی، زۆربه‌ی ئه‌و دراوه خۆماڵی و بیانیانه‌ی له بانكی ناوه‌ندی هه‌ڵگیراون، پشتیان به داهاتی نه‌وت به‌ستووه، واته عێراق نه‌ك ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌كاربردن و بودجه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵكوو یه‌ده‌گه‌كه‌یشی له سامانی نه‌وته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی زیاتر كردووه، هاوكات به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناتوانێ ئاستی یه‌ده‌گ به‌رز بكاته‌وه، چونكه ئه‌میش هه‌ر له پاره‌ی نه‌وته‌وه كۆگا ده‌كرا و له بانكی ناوه‌ندی وه‌ك یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
ئاماژه‌ی دا، عێراق له لێواری كه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئابووریدایه، جیا له‌وه‌ی شه‌ڕی داعش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه، به‌ڵام سیاسه‌تێكی ڕوونی ئابووری و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی دارایی‌ش له وڵاته‌كه بوونی نه‌بووه، په‌رله‌مانتاره‌كان و به‌رپرسانی عێراق سه‌رجه‌میان سیاسین و بوونه‌ته مشه‌خۆرن و هه‌ر داوای پاره ده‌كه‌ن و له پرۆژه‌كان بۆخۆیانی گل ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌یشی هه‌یه و ده‌یخۆن، هیچ كات بیر له داڕشتنی یاسا و سیاسه‌تێكی وردی ئابووری ناكه‌ن، كه دووباره وڵاته‌كه بخاته‌وه سه‌رپێی خۆی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ستاندارد ئه‌ندپۆرس" عێراق له ڕیزبه‌ندی دووه‌م وڵات دێ، له قه‌رز كردن له‌سه‌ر ئاستی دنیا، پاش میسر، ته‌نیا له ساڵی 2018یش بڕی 35 ملیار دۆلاری قه‌رز كردووه و پێشبینی ده‌كرێ تا ساڵی 2022 قه‌رزی عێراق بگاته نزیكه‌ی 130 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
عه‌بدولره‌حمان مه‌شهه‌دانی پسپۆری ئابووری له‌وباره‌وه گوتی، پێشێلكاری و نه‌بوونی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی زیاتر له شه‌ڕی تیرۆر مه‌ترسیان له‌سه‌ر ئابووری عێراق هه‌یه، چونكه ئه‌وانه هه‌میشه به‌رده‌وامن و هه‌میشه ده‌یدزن و هه‌موو كاتیش خۆیان به مه‌غدوور ناو ده‌به‌ن، بۆیه پێویسته به ڕوونی و به یاسا ئابووری عێراق له‌و كاره‌ساته‌ی خه‌ریكه تووشی ده‌بێ، ڕزگار بكرێت.