پیلانێكی به‌غدا له نه‌ورۆز دژ به كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، به‌غدا بڕیاری داوه ڕێگه بدرێ ئاگری نه‌ورۆز و ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاره‌كه ئه‌نجام بدرێ و خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌رپرسانی كوردیش ده‌باته شاره‌كه تا به‌شداری له ئاگركردنه‌وه بكه‌ن، به‌مه‌یش ده‌یه‌وێ به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دنیای ڕابگه‌یه‌نێ، كه‌ركووك له دۆخێكی ئاساییدایه و هیچ گرفتێكی تێدا نییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق سه‌ره‌تا بڕیاری دا ڕێگری له ئاگركردنه‌وه و هه‌ر چالاكییه‌كی نه‌ورۆز له شاره‌كه بكات، به‌ڵام دواتر بیریان كرده‌وه و پیلانێكی تریان دانا تا وه‌به‌رهێنانی له پشته‌وه بكه‌ن و ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست بووه، گوایه سته‌م له كورد ده‌كرێ و به عه‌ره‌ب كردن له شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كاڵ بكرێته‌وه و به ڕێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌ركووك به دنیای ده‌ڵێن، كه كه‌ركووك بێ كێشه‌یه و ئارامه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش كه فه‌رمانیان به پێشمه‌رگه كرد بكشێنه‌وه و پێشوازی له حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بكرێ، له‌و پیلانه‌ی به‌غدا به‌شدارن و ئه‌وانیش له كه‌ركووك ئاماده ده‌بن و ده‌یكه‌ن به بانگه‌شه بۆخۆیان، بۆیه پیلانه‌كه هه‌م سوودی بۆ به‌غدا هه‌یه و هه‌م بۆ خیانه‌تكارانیش.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌غدا ده‌یه‌وێ به وڵاتان بڵێ كه‌ركووك له دۆخێكی زۆر ئاساییدایه و كوردیش جه‌ژنی خۆی له شاره‌كه ده‌كاته‌وه و هیچ زوڵم و سته‌م و تاوانێكیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام نادرێ، به‌ڵام ئه‌وه ته‌واو دووره له ڕاستییه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه به‌غدا ده‌ستی به لابردنی به‌رپرسانی كورد له كه‌ركووك كردووه و عه‌ره‌ب و توركمانیان له شوێن داده‌نێ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش به ئاگركردنه‌وه ده‌یه‌وێ هه‌موو خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنێت، هاوكات ده‌رفه‌تێكیشی به خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داوه، تا به ئاگركردنه‌وه له كه‌ركووك بانگه‌شه بۆخۆیان بكه‌ن و دۆخه‌كه به ئاسایی له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن تا بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك.
له ئه‌نجامی خیانه‌تی گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی ناو یه‌كێتی كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له پێناوی دزینی نه‌وتی شاره‌كه، كه‌ركووكیان بێ ته‌قه ته‌سلیمی میلیشیاكان كرد، به هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه 170 هه‌زار كورد ئاواره‌بوون و سه‌دان خانووی كورد سووتێنران و خاپووركران، ڕه‌شبگیری و دزی و تاڵانی به‌رده‌وامی هه‌یه و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب كردن ده‌ستی پێ كرده‌وه و به‌رپرسانی كورد له پۆسته‌كانی كه‌ركووك دووخرانه‌وه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د