تورکیا دەیەوێت تۆڵەی سەربازە کوژراوەکانی لە سووریا بکاتەوە


فڕۆکەکانی  توركیا سێ سەربازی تورکیان کوشتووە و چەند سەربازێکی تریشیان بریندار کرد و تورکیاش هەڕەشە لە سووریا دەکات تۆلەی سەربازەکانی دەکاتەوە.

بە گوتەی سوپای تورکیا بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی سووریا لە شاری ئەلباب سێ لە سەربازەکانی کوژراون و ١٠ سەربازی تریش بریندار بوون. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بریندارەکان بۆ شارەکانی سەرسنووری تورکیا واتا کلس و غازی عەنتاب گوازراونەتەوە.

سوپای تورکیا ماوەی چەند مانگێکە شەڕی قەڵغانی فوراتی لە باکوری سووریا دەست پێ کردووە و لەگەڵ پیشڕەوییەکانی سوپای تورکیا، حکوومەتی سووریاش نیگەرانتر دەبێت.

سەرەتا مەبەستەکە ئەوە بوو سنوورێک بۆ پیشڕەوی هیزە کوردییەکان دەستنیشان بکرێت و رێگە نەدرێت هەر دوو ناوچەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی فورات بەیەکترەوە گرێ بدرێن و کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان بە یەکەوە ببەسترێنەوە. ئەو کات حکوومەتی سووریا لەو پرسە تارادەیەک بێدەنگ بوو بەڵام ئێستە کە سوپای تورکیا بەرەو ئەلباب دەڕوات و دەیەوێت پاڵپشتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب بکات سوپای سووریاش دەیەوێت دژی بوەستێت.

هاوکات بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەڕەشەی لە سووریا کرد و گوتی وەڵامی کوژرانی سەربازەکانی دەداتەوە.

تورکیا دەڵێت شەڕی ئەوان دژی تیرۆریستانە و هەندێک پێیان ناخۆشە تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەجەنگێت.

هەر ئەمڕۆ هەینی میدیاکان ئاشکرایان کرد کە تورکیا دەستی بە هێرشکردنەسەر هەندێک ناوچە لە نێو خاکی سووریا کردووە، میدیاکانی تورکیا دەڵێن تورکیا بنکەکانی داعش بۆردوومان دەکات.

الباب یەکێک لە شارە ستراتیژییەکان هەژمار دەکرێت و تورکیا دەیەوێت ئەو شارە کۆنترۆڵ بکات بۆ ئەوەی دوو ئامانج بپێکێت یەکەم ببێت بە پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب و دووەمیش پێوەندی نیوان کانتۆنی عەفرین و کانتۆنەکانی تری رۆژئاوای کوردستان بپچڕێنێت.

سەرچاوە/العربیە-TRT-



وشە - سلێمان تاشان


AM:10:06:25/11/2016




ئه‌م بابه‌ته 495 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌