بۆچی گرنگە خۆراكی ڕەنگ زەرد بخۆن؟

:: PM:03:45:20/03/2018 ‌

زەرد ڕەنگی خۆرە، خۆراكی ڕەنگدار لە زۆر میوە و سەوزەدا هەیە كە پڕن لە پێكهاتەی خۆراكی زۆر گرنگ، زۆر گرنگە ئەو خۆراكانە بخورێن كە ڕەنگیان زەردە زۆر بە سوودن بۆ لەش، ئەو هۆكارانەی كە وا دەكەن تۆ میوە و سەوزە ڕەنگ زەردەكان بخۆیت، بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ دەدەن، لە زۆربەی میوە و سەوزە ڕەنگ زەردەكاندا پۆتاسیۆم هەیە كە تاكە كانزایە یارمەتی دابەزاندنی  پەستانی خوێن دەدات. خۆراكی ڕەنگ زەرد پڕن لە ڤیتامین C یارمەتی دابەزاندنی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەدات. بەهەمانشێوە بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ لەناو دەبات.

دووەم: ڕێگە لە هەوكردن دەگرێت، میوە و سەوزە بەدڵنیاییەوە پڕە لە ڤیتامین C كە زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و ڕێگە لە تووشبوون بە هەڵامەت دەگرێت و لەش چالاك دەكاتەوە.

سێیەم: وادەكات گەنجتر دەربكەوی، یارمەتی پێست دەدات بە تەندروستیەوە بمێنێتەوە و پێست ڕووناك دەكاتەوە و ڕێگە لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت بەهۆی ناوەرۆكی ڤیتامین C و رێگە لە زیانگەیاندنی خانەكان دەگرێ و یارمەتی لەش دەدات كە كۆلاجینی زیاتر بەرهەم بهێنێت .

چوارەم: ڕێگر دەبێ لە لاوازبوونی ئێسكەكان، زۆربەی میوە و سەوزە ڕەنگ زەردەكان كالیسۆمیان تێدایە كە هەمومان دەزانین كالیسیۆم گرنگە بۆ بەهێزبوونی ئێسك، خواردنی خۆراكی ڕەنگ زەرد ئێسك تەواو پتەو دەكات، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی بەردەوام راهێنان دەكەن و یارمەتی بەهێزبوونی ددانەكان دەدات و ڕێگە لە نەخۆشییەكانی پووك دەگرێت.

پێنجەم: ڕێگە لەخەوزڕان دەگرێت و بینایی دەپارێزێت، زۆرێك لە میوە و سەوزە ڕەنگ زەردەكان دژە ئۆكسیدیان تێدایە كە زۆر بەسوودن بۆ چاوەكان و ڕێگە لە خەوزڕان دەگرێت و پارێزگاری لە توانای بینین دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد