شارۆكەی ئاكرێ جیاواز لە شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان ئێستە نەورۆز لەو شارۆكەیە لەدووەم ڕۆژیداییە و لە ئێوارەی ئەمرۆ بەهەڵكردنی ئاگر و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و یارییە ئاگرینەكان و خەلكانێكی یەكجار زۆر و چەندان دەزگەی راگەیاندنی ناوخۆیی و بیانی ئامادەن بۆ ئەوەی بەشداری لە رێورەسمەكانی نەورۆز بكەن.
رێورەسمەكە لە سەعات شەشی ئێوارە بەرێوە دەچێت و زیاتر لە هەزار مەشخەڵی ئاگر بۆ قەڵای كۆنی ئاكرێ و قەڵای چوستەیان و ناوچەی گورەڤا بۆ پیادەی خەڵك و زیاتر لە هەزار ئاڵای كوردستان لە شوێنە گشتیی و بەرزەكان دانراون.
ساڵانە لە شارۆكەی ئاكرێ هاووڵاتیان بەشێوەیەكی جیاواز یادی نەورۆز دەكەنەوە بە هەڵگرتنی مەشخەڵێ ئاگرین لەلایەن كوڕ و كچە لاوەكانیان بەرەو سەر چیاكان دەچن.