بەوێنە.. هەولێر سەرجەم نەتەوەكانی كۆ كردەوە

:: PM:05:53:20/03/2018 ‌

لەلایەن چەند ڕێكخراوێكی خۆبەخش لەسەر قەڵای هەولێر پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیان لە هەولێر دووبارە كرایەوە بە فڕێدانی هەزاران میزڵدان بۆ ئاسمان لەلایەن سەرجەم نەتەوەكان.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئادار، بەمەبەستی دووبارە كردنەوەی پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیان لەشاری هەولێر لەلایەن چەند ڕێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی بە هەزاران میزڵدان بۆ بۆشایی ئاسمان بەردران.

سەركەوت عەلی كە یەكێك بوو لە بەشداربوانی فێستیڤاڵی ئاشتی و پێكەوەژیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، فێستیڤالەكە بۆ ئاشتییە تەنها میزڵانی سپی بەكارهاتووە هەموو نەتەوەكان بەژدار بوون ئەمەش پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیان دەگەیەنێت لەشاری هەولێر.

ئەو بەشداربووە فێستیڤاڵی ئاشتی و پێكەوە ژیان گوتی، ئامانجمان پێدانی پەیامی ئاشتییە بە هاووڵاتیان بەسەرجەم پێكهاتەكانی شاری هەولێر بۆییە هیوادارین كە ساڵانی داهاتووش ئەمە دووبارە بێتەوە.

فۆتۆ/ عەبدوڵا مەرزانی














وشە - رامیار جەواد