بەوێنە.. نەورۆز لەشارستانی مرۆڤی نیاندەرتاڵ ئەنجامدرا

:: PM:11:01:20/03/2018 ‌

بۆ یەكەمجار لە دیروك و شارستانێتی دەڤەری بارزان رێوڕەسمی هەڵگیرسانی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە ئەشكەوتی شاندەر بەرێوەچوو كە ئێسك و پرۆسكی مرۆڤی نیاندەرتاڵی تێدا دۆزراوەتەوە كە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤایەتییە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئادار/ مارس، رێبوار رەمەزان بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ یەكەمجار لە دیروك و شارستانێنی دەڤەری بارزان رێورەسمی هەڵگیرسانی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە ئەشكەوتی شاندەر بەرێوەچوو كە ئێسك و پرۆسكی مرۆڤی نیاندەرتاڵ تێدا دۆزراوەتەوە.

ئەشكەوتی شاندەر دەكەوێتە گوندی شانەدەری سەر بە شارەدێی گورەتوو لە سنووری شارۆكەی مێرگەسوور و تیایدا ئێسك و پرۆسكی نۆ مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە لە چەند ساڵی ڕابردوو.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە حكوومییە 140 مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لەلایەن كچان و 140 مەشغەڵی ئاگر لەلایەن كورانی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوەكان بە شێوەی پیادە بۆ ئەشكەوتی شاندەر بەرێوەچوو و رێورسمەكانیش لەژێر چاودێری قایمەقامیەتی مێرگەسوور بەرێوەچوو.

لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یادی نەورۆز كراییەوە و ئاگری نەورۆز دەمە و ئێوارە هەڵكرا.

بارزان/ نەوزاد هلۆری













وشە - رامیار جەواد