بەوێنە.. هێرشی داعش بۆ سەر پاسێك

:: PM:11:41:20/03/2018 ‌

كەمێك پێش ئێستە لەسەر ڕێگەی (داقوق - خورماتوو) لەلایەن چەكدارانی داعشەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پاس دەكرێت و چەند هاووڵاتیەك گیان لە دەست دەدات و ژمارەیەكیش بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئادار/ مارس، سەرچاوەییەك لە نەخۆشخانەی خورماتوو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقە كردن لە پاسێك كە خەڵكی مەدەنی تێدا بووە دوو هاووڵاتی كوژراوە و هەشت هاووڵاتی بریندار  بووە.

بەپێی زانیارییەكان ئێستە لەو سنوورە تەقەیە ئەو هەموو تەقەكردن و تۆپ هاوێژە تەنها لە ترسی گیانی خۆیان میلیشیاكانی حەشدی شەعبی خۆیا ئەنجامی دەدەن بەهۆی ئەو كوژراو و بریندارانەی لە هێرشی گروپە چەكدارەكان روویدا بوو ئەمشەو لە سنوورەكە.

میلیشیكانی حەشدی شەعبی دوای گرتنی سنووری خورماتوو بەهاوكاری بەشێك لە سەركردە سەربازییەكانی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو ئێستە بەدەست شەڕی داعش دەناڵێن بەهۆی ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەریان.





















وشە - رامیار جەواد