خواردنه سووركراوه‌كان لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی گه‌وره و بچوك باویان هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له زۆربه‌ی چێشتخانه‌كان و ماڵه‌وه‌شدا به خواردنی گرنگ داده‌نرێن، به‌ڵام نهێنی سووركردنهوایان وا ده‌كات تام و چێژێكی زیاتر ببه‌خشن و زیانیان كه‌م بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ت به جوانی سووربكهیتهوه و نه‌هێڵیت زیانت پێ بگه‌یه‌نێت، خۆت له‌م هه‌ڵانه به‌دوور بگره:
_ به‌كارهێنانی زه‌یتی هه‌ڵه: با زه‌یته‌كه‌ت به ته‌واوی بقرچێت، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌گاته ئه‌و پله‌یه تامی خواردنه‌كه‌ت ناخۆش ده‌كات و دیمه‌نی ناشرین ده‌كات.
_ دووباره به‌كارهێنانی زه‌یته‌كه: ده‌توانی زه‌یته‌كه به‌كاربێنیته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بیپاڵێویت و پاشماوه‌ی خۆراكه‌كه‌ی پێشووی پێوه نه‌هێڵیته‌وه.
_ ئاگری كز و به‌رز: با ئاگره‌كه‌ت مامناوه‌ند بێت، چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كز بێت خواردنه‌كه‌ت دهپیشێنێت، ئه‌گه‌ریش زۆر به‌رز بێت خواردنه‌كه‌ت دهوسوتێنێت و خه‌سار ده‌بێت.
_ خواردنه‌كه‌ی زۆر تێ مه‌كه: ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه‌ی زۆر تێبكه‌یت و مه‌جالی بۆ نهههلیتهوه ئه‌وا به‌یه‌كدا ده‌نووسێن و تێك ده‌چن.
_ خواردنه‌كه‌ت پارچه‌ی بچوك بكه: چونكه ئه‌گه‌ر پارچه‌ی گه‌وره به‌یه‌كجار بكه‌یته ناو تاوه‌كه‌وه ئه‌وا ده‌شكێت و به ناشرینی سوور ده‌بنه‌وه.
_ ئاگاداری تاوه‌كه به: كاتێك شتێك سوور ده‌كه‌یته‌وه به‌رده‌وام چاودێری تاوه‌كه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له مه‌ترسی بپارێزیت.