نمایشكارێكی ڕووسی كه له وڵاتی ئیمارات نیشته‌جێ بوو، له قاتی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه خۆی فڕێدایه خواره‌وه، ئێسته بارودۆخی ناجێگیره.
كاترینا ستیتسیوك نمایشكارێكی ڕووسییه، ئێسته له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی له ژێر چاودێری پزیشك دانراوه، تا ئێسته دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بڕبڕه‌ی پشتی كراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئه‌م كچه له شوێنی مانه‌وه‌كه‌ی خۆی له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كان بووه، به‌ڵام پیاوێكی بیانی خۆی كردووه به‌و شوێنه‌دا و هه‌وڵی داوه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه ڕایكردووه و له قاتی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌كه‌وه خۆی فڕه‌داوه‌ته خواره‌وه.
هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌م كچه ئێسته پاره‌یان بۆ كۆكردووه‌ته‌وه و له نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا خه‌رجی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پزیشكه‌كان ده‌ڵێن كاتی زیاترمان بۆ چاره‌سه‌ری كچه‌كه پێویسته.
نمایشكاره‌كه توانای جوڵه‌ی له‌ده‌ست داوه، ته‌نیا چاوی ده‌كاته‌وه، به كه‌می ده‌توانێت قسه بكات، ماوه‌یه‌كی تری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی وه‌ك جاران بكه‌وێته‌وه جووڵه.