تا ئێسته ڕێنوێنى و سیسته‌مێك بۆ كاركردنى پاركه‌كانى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر دانه‌نراوه، بۆیه خاوه‌نه‌كانیان به ئاره‌زووى خۆیان نرخ بۆ وه‌ستانى ئۆتۆمبێل دیارى ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ردا قایمقامى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند كه ئاگه‌دارن بێ سه‌روبه‌ریی له كارى پاركى ئۆتۆمبێل له شاركه‌دا هه‌یه.
له هه‌ولێر ژماره‌یه‌كى زۆر له پاركى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل بوونى هه‌یه و به‌شێكى زۆریشیان ده‌كه‌ونه ناو بازاڕى گه‌وره و شه‌قامى پزیشكانى هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌و پاركانه جگه له‌وه‌ى هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان نییه، له هه‌مانكاتدا به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى كار ده‌كه‌ن.
به‌شێك له هاووڵاتییانى هه‌ولێر به‌رانبه‌ر خراپى و گرانى نرخى پاركه‌كانى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕن، به جۆرێك ڕێكخستن بۆ كاره‌كانیان نه‌كراوه. نه‌ریمان یوونس هاووڵاتییه‌كى هه‌ولێره و له‌ناو بازاڕى شاره‌كه، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هیچ ڕێكخستنێك بۆ كارى پاركه‌كانى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل نه‌كراوه، چونكه له هه‌ندێك له پاركه‌كاندا به‌پێى كات پاره وه‌رده‌گرن و له هه‌ندێك پاركى تریش ئه‌گه‌ر نیو سه‌عات ئۆتۆمبێل ڕابگرى له‌گه‌ڵ شه‌ش سه‌عاتى ڕاگرتن، جیاوازى نییه و دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه پاركه‌كانى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى پاركى تێدا نییه و ته‌نیا گۆڕه‌پانێكى گڵه و كراوه‌ته پارك كه زۆر جار به‌هۆى ڕاگرتن له‌و پاركانهدا ئۆتۆمبیله‌كه تووشى زیان ده‌بێ.
هاوكات شه‌ماڵ محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كى تره له بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر و پێى وایه نرخى پاركه‌كانى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل گرانه, ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بچیته بازاڕى له‌نگه ده‌بێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به دوو هه‌زار پارك بكه‌ى، له‌كاتێكدا ڕه‌نگه له كۆى بازاڕكردنهكه پێنج هه‌زار دینار خه‌رج نه‌كه‌ى.
ئه‌و هاووڵاتییه داوا له قایمقامییه‌ت و ئیداره‌ى شارى هه‌ولێر ده‌كات به‌دواداچوون له‌سه‌ر كارى ئه‌و پاركانه بكه‌ن و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خاوه‌نى پاركه‌كان به ئاره‌زووى خۆیان كار ده‌كه‌ن، نه نرخیان بۆ دیارى كراوه و نه ڕێنوێنى بۆ چۆنیه‌تیى پاراستنى ئۆتۆمبێله‌كان.
به‌شێك له خاوه‌نى ئه‌و پاركانه بیانووى ئه‌وه‌یان هه‌یه كرێى كارمه‌نده‌كانیان ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر نرخى پاركه‌كان له دوو هه‌زار كه‌متر بێت، ئه‌وه ناتوانن كار بكه‌ن.
ساڵح عه‌لى خاوه‌نى یه‌كێك له پاركه‌كانى ئۆتۆمبێله له بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر و به "وشه"ى گوت، نرخى پارككردنى ئۆتۆمبێل دوو هه‌زار دیناره و له هه‌ندێ شوێنى تر به راگرتنه‌كه به كاته كه زۆر جار فێڵ له كاته‌كان ده‌كرێت.
ئه‌و گوتى، ئه‌وان پاره‌ى چه‌ند كارمه‌ندێك ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر نرخه‌كه له‌وه كه‌متر بێت، ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن. به‌قسه‌ى ئه‌و، خه‌ڵك ناچاره ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بێنێته پارك ئه‌گه‌ر بێته بازاڕ.
خاوه‌نى ئه‌و پاركى ئۆتۆمبێله ڕاى گه‌یاند، له هه‌ندێك شوێن نرخى پارككردن به هه‌زار دیناره، به‌ڵام ئه‌وه بۆ پاركێك ده‌بێ كه سه‌رى كراوه بێت و ئه‌گه‌ر پارك داخراو بێ ئه‌وه دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
ناڕهزایییهكان له‌سه‌ر شێوازى كارى پاركه‌كانى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر ته‌نیا ئه‌وه نییه كه نرخیان گران بێت، به‌ڵكو به‌شێك له شه‌قام و چه‌ند مه‌ترێك له ده‌وروبه‌رى پاركه‌كه داگیر ده‌كه‌ن و هێماى هاتوچۆى لێ داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان ئۆتۆمبێل له‌و ده‌وروبه‌ره ڕانه‌گرن.
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند، به‌دواداچوون كراوه و ناوى هه‌ندێك له‌و پاركانهیش كه سه‌رپێچییان كردووه دراوه‌ته لیژنه‌كانى قایمامییهت له هه‌ولێر تا سزا بدرێن.
عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به "وشه"ى گوت، لیژنه‌یه‌كى به‌دواداچوون هه‌یه و له ماوه‌ى رابردوو هه‌ندێك به‌دواداچوون كراوه له‌سه‌ر كارى ئه‌و پاركانهى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر و ئه‌وانه‌یشى سه‌رپێچییان كردبێت سزا دراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر پێى وایه به‌شێك له هاووڵاتییان تۆمه‌تبارن به‌وه‌ى سكاڵا له‌سه‌ر خراپى پاركه‌كانى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر تۆمار ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى بۆ بكرێت و سزا بدرێن. ئه‌و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ر پاركێك هیچ تایبه‌تمه‌ندیى نه‌بێت و زه‌وییه‌كه‌ى گڵ بێ و سه‌رى داخراو نه‌بێ، ده‌بێ هه‌زار دینار وه‌ربگرێت و دوو هه‌زار دینار ته‌نیا ده‌بێ ئه‌وانه وه‌رى بگرن كه تایبه‌تمه‌ندیی له پاركه‌كه‌دا هه‌یه.
عه‌باس ده‌ڵێ، حكوومه‌ت زۆر به‌وردى به‌دواداچوونى نییه له‌سه‌ر كۆى سێكته‌ره‌كان و هاووڵاتییانیش به‌رده‌وام سكاڵا تۆمار ناكه‌ن، بۆیه نه‌توانراوه كه تا ئێسته ڕێكخستنه‌وه بۆ پاركه‌كانى ئۆتۆمبێل بكرێت.
" زۆرجار له‌ناو بازاڕى پایته‌خت له سه‌عات 11 نیوه‌ڕۆوه شوێنى ئۆتۆمبێل نییه ڕاى بگرین و ئه‌وه‌یش واى كردووه كه خاوه‌نى پاركه‌كان نرخه‌كه‌ى گران بكه‌ن و به ئاره‌زووى خۆیان دایبنێن". ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن واى گوت.
هاوشێوه‌ى ته‌واوى هاووڵاتییان، قایمقامى هه‌ولێریش له‌سه‌ر كاركردنى پاركه‌كانى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه ههڕهمهكییهى هه‌یه نیگه‌رانه و ده‌ڵێ، ساڵێكه بێ سه‌روبه‌رییه‌ك له‌كارى ئه‌و پاركانهدا دروست بووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێشتر ڕێنوێنى هه‌بوو بۆ كارى پاركه‌كانى كه نرخه‌كه‌ى و تایبه‌تمه‌ندیى پاركه‌كان به جۆرێك ڕێك خرابوو، به‌ڵام ساڵێك زیاتره پاركه‌كان پێشێلى ئه‌و ڕێنوینییانه ده‌كه‌ن و به ئاره‌زووى خۆیان كار ده‌كه‌ن.
قایمقامى هه‌ولێر دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ى لێره هه‌ن، ته‌نیا گۆڕهپانێكن و ناتوانین پێیان بڵێن پاركى ئۆتۆمبێل، چونكه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان تێدا نییه.
پێشنیازى كرد كه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه پاركى ئۆتۆمبێل به شێوه‌ى مۆدێرن و جیهانى دروست بكه‌ن و ئه‌و كێشه‌یه كۆتاى پێ بێت.