عومه‌ر ته‌یان كه ئه‌كته‌رێكی دیاری جه‌زائیرییه. له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن كۆچی دوایی كرد. ئاژانسی "رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه ته‌رمی ئه‌و ئه‌كته‌ره به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان، ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی "تامۆ" له شاری به‌لیده به‌خاك ده‌سپێرێت.
ته‌یان له ساڵی 1940 له شاری به‌لیده‌ی جه‌زائیر له دایك بووه و له 1965ه‌وه كاری هونه‌ری به‌تایبه‌ت له بواری شانۆ و سینه‌ما كردووه كه تا ئێسته خاوه نی ده‌یان به‌رهه‌می هونه‌رییه. هاوكات له ساڵی 1966 به‌شداری له فێستیڤاڵی "كان" كردووه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشراوه.
له ناودارترین كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه پێی ده‌ناسرێته‌وه، فیلمی سینه‌مایی "ئه‌ولاد نۆڤێمبه‌ر"ه كه له ساڵی 1975 هاتووه‌ته به‌رهه‌م و له ده‌رهێنانی مووسا حه‌داد بووه.
وه‌ك نموونه له كاره شانۆیییه‌كانی ته‌یان، شانۆیییه‌كانی "احمر لون الفجر"، "بنی كلبون"، "نقود الژهبیه" و زۆری تر.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندای جه‌زائیر رای گه‌یاندووه، مردنی عومه‌ر ته‌یان كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری جه‌زائیرییه، بۆشایییه‌كی گه‌وره له بواری نواندن له‌و وڵاته دروست ده‌كات كه خاوه‌نی ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی بووه.