هه‌ر له منداڵییه‌وه وا فێر كراوین ئه‌گه‌ر ئاو له كاتی ناخواردن بخۆین خراپه، به‌ڵام تا ئێسته ڕاستی ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌زانیوه و هۆكاری خراپییه‌كه‌یمان نه‌بیستووه.
زانایان ئاشكرایان كردووه، ئه‌گه‌ر ئاو له كاتی نانخواردن یان ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای نانخواردن بخورێته‌وه، ڕێ له نانخواردن ده‌گرێت و ناو گه‌ده‌ت پڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام برسیت بێت و نانت بۆ نه‌خورێت.
باشترین كات بۆ ئاو خواردنه‌وه ئه‌وه‌یه، ماوه‌یه‌ك پێش نانخواردن بخورێته‌وه، وه‌ك چۆن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له كاتی ئیمساك ئاو ده‌خورێته‌وه، دواتر پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ست به نانخواردن ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر تینوێتی زۆری بۆ هێنایت، ده‌توانیت ئاو بخۆیته‌وه، به‌ڵام باشترین كات بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می هه‌رسكردنی گه‌ده‌ت به پارێزراوی بهێڵیته‌وه، خواردنه‌وه‌ی ئاوه له پێش نانخواردن یان چوار سه‌عات دواتر.
زانایان ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كه ته‌نیا كاتی خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌س نییه بۆ پارێزگاری له هه‌رس، باشتره پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ش به باشی چاودێری بكرێت و هه‌تا پله‌ی گه‌رمییه‌كی مامناوه‌ندی هه‌بێت باشتره.