زانایانی ڕووسی له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا سه‌لماندیان، چه‌ند هۆكارێكی گرنگ هه‌ن وا له ژن ده‌كه‌ن زووتر له پیاو تووڕه بێت، بۆیه ژن به گشتی به ڕه‌گه‌زێكی تووڕه ناسراون.
كۆمه‌ڵێك زانا و پزیشكی ده‌روونی به سه‌رپه‌رشتی دمیتری حوكۆف زانای ده‌روونی، له زانكۆیه‌كی ڕووسیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی زوو تووڕه‌بوونی ژنان ئه‌نجام دا.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت، به گشتی ئه‌و ژنانه‌ی له ناوچه سارده‌كاندا ده‌ژین، زیاتر تووڕه ده‌بن وه‌ك له‌و ژنانه‌ی له ناوچه‌ی گه‌رمدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی جه‌سته‌ی ژن كه وا ده‌كات كاردانه‌وه‌ی بایۆلۆجی خێرا به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كان هه‌بێت، كه ڕێژه‌ی خانه چه‌وره‌كانی زیاد ده‌كات و خڕۆكه سووره‌كانی چالاك ده‌كات، به‌ڵام پیاوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له جه‌سته‌یاندا نییه، كه‌شوهه‌وا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر تووڕه‌یییان دروست ناكات.
زانایان پێیان وایه، بڕوابوونی پیاوان به خۆیان هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی خێرا تووڕه نه‌بن و به‌سه‌ر كێشه‌كانی ده‌وروبه‌ریاندا زاڵ بن، به‌ڵام ژنان له‌به‌رئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا به ڕه‌گه‌زێكی بێهێز ناسراون، متمانه‌یان به ده‌گمه‌ن به‌خۆیان هه‌یه و ناتوانن به‌سه‌ر تووڕه‌یییه‌كانیاندا زاڵ بن.
هه‌روه‌ها ژن كاتێك هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ده‌رده‌دات، پێویستی به كاتێكی زۆرتره له پیاو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه كار له‌سه‌ر مێشكی بكات و وای لێ بكات ددان به خۆیدا بگرێت، بۆیه ژنان به ڕه‌گه‌زێكی تووڕه ناسراون.