پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به كاره هونه‌رییه‌كان و هه‌واڵی تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان. چه‌ندان وێنه‌ی نوێی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌تن به‌و خاتوونه هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی دایكه‌وه، له‌گه‌ڵ دایكی خۆیان گرتوویانن.
به‌پێی وێنه‌كان كه 50 وێنه‌ن، "
فه‌رفیش" رای گه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ 21ی ئادار كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی به جه‌ژنی دایك هه‌ژمار كراوه، بۆ ئێمه‌ی كوردیش جه‌ژنی "نه‌ورۆز"ه، 25 وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌میش 25 وێنه‌ی تر بڵاو بكاته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی وێنه‌كان زۆرن، سایتی "وشه" ژماره‌یه‌ك له وێنه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و وه‌ك نموونه ئاماژه‌یان پێ ده‌دات كه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانن. له‌ناویاندا هه‌یفا وه‌هبی، سافینازی سه‌ماكار، له‌یلا عه‌له‌وی، میریام فارس، ئیلهام شاهین، ئه‌ساڵه نه‌سری، شیرین عه‌بدولوه‌هاب، ئه‌لیسا و زۆری تر.
ساڵانه رۆژێك وه‌ك جه‌ژنی دایك پیرۆز كراوه، له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا كاتی رۆژه‌كه جیاوازه، له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا 21ی ئاداره،له نه‌رویج دووی فێبرایه‌ر، له ئه‌رجه‌نتین سێی ئۆكتۆبه‌ر، له باشووری ئه‌فریقا یه‌كی مایۆ، له ئه‌مه‌ریكایش 12ی مایۆیه.