بۆ جارى سێیه‌م له مانگێكدا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ئه‌مڕۆ له گه‌رمیانى دا و هیچ زیانێكى گیانى و مادى لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك گه‌رمیانى هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش سێیه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له‌م مانگه‌دا سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌شناسی له ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌قی شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌دێی رزگاری سه‌ر به‌شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری بووه له سنووری گه‌رمیان.
وه‌ك كه‌شناسى گه‌رمیان باسى ده‌كات، بوومه‌له‌ره‌زه‌كه له سه‌عات 10 و 42 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ بووه.
لای خۆشیه‌وه جه‌عفه‌ر فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی كه‌شناسی له كشتوكاڵی گه‌رمیان، زانیارییه‌كانی له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی له گه‌رمیان راگه‌یاند و بۆ"وشه" گوتی، هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ كردووه.
رۆژی دووشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوو بوومه‌له‌رزه، دوو ناوچه‌ی تر‌ى كوردستانی گرته‌وه.
هه‌ژار كه‌ریم وه‌ك شایه‌تحاڵێك له شارۆكه‌ی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هاووڵاتییان هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی كرد بۆیه به زوویی ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد.
له هه‌مان كاتدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان هۆشداری دا، رێی رۆیشتن بۆ چه‌ند سه‌یرانگه‌یه‌كی سنووری ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان و ئێران كه رێیه‌كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا ده‌ڕوانێ مه‌ترسیداره، چونكه به‌ردی گه‌وره‌ی بومه‌له‌رزه‌ی پار له‌لایه‌ك خه‌ریكه به‌رده‌بێته‌وه، هاوكات جه‌ند مانگێكه زه‌وی شه‌قی بردووه و چاڵی تێدایه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی