نه‌سرین تافش ئه‌كته‌ری دراما و سینه‌مای سووری كه به شاجوانی ئه‌كته‌ره‌كان ناسراوه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و به‌رگێكی تایبه‌تی به‌و هۆیه‌وه پۆشی.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ناسراوه كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێ چووه‌ته بواری گۆرانیبێژی و ده‌یه‌وێ له‌وێشدا ئه‌سپی خۆی تاو بدات، له لاپه‌ڕه‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، تویته‌ر، ئینستاگرام، له په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه نووسیویه‌تی: جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو هاوڕێ و هه‌وادارانم پیرۆز بێت كه ئه‌م جه‌ژنه ده‌یانگرێته‌وه له‌مساڵدا و جگه له زمانی عه‌ره‌بی، به كوردی و فارسیش جه‌ژنه پیرۆزه‌كه‌ی نووسیوه.
نه‌سرین كه به‌وه ناسراوه به به‌رده‌وامی ستایلی به‌رگی خۆی ده‌گۆڕێ و حه‌ز له جوانپۆشی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته‌یدا به‌رگێكی پۆشیوه كه نزیكه له جلی كوردی و به گوڵه‌به‌ڕۆژه نه‌خشێنراوه كه ئاماژه‌یه بۆ هێمای ڕۆژی كوردستان.
نه‌سرین تافش (36 ساڵ) ئه‌كته‌ر و گۆرانبیبێژێكی ناسراوی سووریایه، ئه‌گه‌رچی باوكی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه و دایكی جه‌زائیرییه و خۆی ڕه‌گه‌زنامه‌ی دایكی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه له ناو دراما سوورییه‌كاندا ناوبانگی ده‌ركردووه، ئێسته ئاستی ناوبانگه‌كه‌ی ته‌واوی نیشتمانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی له فه‌یسبووك نزیكی سێ ملیۆن و نیو ده‌بن. ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره‌ی ناساندووه، جوانیی ڕووخسار و زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ شێوازی نواندنه‌كه‌ی كه به یه‌كێك له باشترین ژنه ئه‌كته‌ره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ و ده‌یان خه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌ب و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه.