ئه‌جێلینا جولی كه ئێسته یه‌كێك له خاتوونه زۆر دیار و ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیووده و جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی زۆر چالاكه، هاوكات به جوانییه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ورووژێنه‌ره‌كانی دنیا. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و خاتونه‌ی بلاو كردووه‌ته‌وه كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا گرتوونی به‌رله‌وه‌ی له بواری سینه‌ما و هونه‌ریدا بناسرێته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، ته‌مه‌نی جولی ئه‌وكاته‌ی وێنه‌كانی گرتووه، 15 ساڵ بووه كه وه‌ك تێست و جوانیی رووخسار بۆ دنیای هۆڵیوود و بواری سینه‌ما هاتوونه‌ته گرتن. ئه‌وكات جولی ته‌نیا كچی هونه‌رمه‌ند "جۆن فویت" بووه و هه‌ر له‌رێێ باوكیه‌وه له‌و دنیایه هاتووه‌ته ناسین، هه‌ر له‌ڕێ ئه‌ویشه‌وه خۆی له دنیای هۆڵیوود ناساندووه كه دواتر بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری ئه‌و دنیایه.
به‌پێی پێگه‌كه، وێنه‌كان به كامێرای فۆتۆگرافه‌ری ناودار "هاری لانگدۆن" له شاری لۆس ئه‌نجیلۆس هاتوونه‌ته گرتن.
ئه‌نجێلینا جولی كه ناودارترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای دنیایه، له ساڵی 1975 له شاری لۆس ئه‌نجیلۆس له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و ناوی راستینه‌ی "ئه‌نجێلینا جولی جۆناسان فیسینت فویت"ه. ئه‌و جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداره، هاوكات ده‌رهێنه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نییه. دایكی ئه‌كته‌ر بووه و جولیش له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیدا نواندنی كردووه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به‌شداریی له فیلمێك به ناوی Lookin' to Get Out كردووه و به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه له‌و بواره تا ئێسته كه خاوه‌نی زیاتر له 80 فیلمی سینه‌مایییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ماڵباتی جولی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هه‌بووه و به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بۆیه ئه‌ویش به‌هۆی بۆماوه‌یییه‌وه، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، به‌ڵام چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و وه‌ك پزیشكان ده‌ڵێن، كاردانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه. جیا له فیلمه‌كانی، خاوه‌نی چه‌ندان فیلمه له‌رووی ده‌رهێنانه‌وه. هاوكات ده‌یان خه‌ڵاتی زۆر گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه و له‌ناویاندا ئۆسكار. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی براد پیت منداڵیان نه‌بووه، بۆیه تا ئێسته شه‌ش منداڵیان له‌ناو ئاواره و وڵاتانی ئه‌فریقی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و به‌ناوی خۆیان كردوون. به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه.