هه‌موو ژنێكی دووگیان له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانییه‌كه‌یدا، حه‌ز له خواردنی سه‌یر و نامۆ ده‌كات كه له ناو خه‌ڵكدا به بێزووكردن ناسراوه.
بێزووكردنی ژنانی دووگیان وه‌ك شتێكی ئاسایی و حاڵه‌تێكی باو له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌بینرێت، به‌ڵام تا ئێسته كه‌س نه‌یپرسیوه ئاخۆ هۆكاری ئه‌م بێزووكردنه چییه؟ یان بۆچی حه‌ز له‌و جۆره خواردنه سه‌یرانه ده‌كه‌ن؟.
به گشتی ئه‌و خواردنانه‌ی ژنان حه‌زی لێ ده‌كه‌ن، بریتین له خواردنه مزر و ترشه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌یه و پزیشكه شاره‌زاكان ئاشكرایان كردووه.
پزیشكان ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی ژنانی دووگیان بێزووی پێوه ده‌كه‌ن، چه‌ند سوودێكیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌ش به‌هێزكردنی ئێسك و خێراكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی مۆخه‌كانی ناو ئێسك، چونكه خواردنه مزر و ترشه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر كالیسیۆمیان تێدایه كه له‌م كاته‌دا بۆ ژنی دووگیان زۆر پێویسته.
هه‌ندێك خواردنی تریش كه ژنان حه‌زی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و خواردنانه‌ن كه هۆرمۆنی سیرۆتۆنین گه‌شه پێ ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات مرۆڤ ئارام و له‌سه‌رخۆ بێت.
ئه‌مه‌ش واته ئه‌و ژنانه له‌و كاته‌دا حه‌ز له‌و خواردنانه ده‌كه‌ن كه سوودێكی ئێجگار زۆر به جه‌سته‌یان ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك یارمه‌تییه‌كه بۆ گه‌شه‌كردنی خۆیان و كۆرپه‌كه‌یان.