به بۆنه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆزه‌وه، شانۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له مه‌كیاجه‌كه‌ی گرت.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج ژنه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی"NRT2"، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی یه‌كه‌م ڕۆژی به‌هار و جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئاراسته‌ی هه‌وادارانی خۆی و هه‌موو كوردستان به گشتی ناردووه.
هه‌وادارانی ئه‌و ژنه پێشكه‌شكاره، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له مه‌كیاجه‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت سووراوه‌كه‌ی گرت، چونكه پێیان وایه زێده‌ڕۆیی له گه‌وره‌كردنی لێویدا كردووه، ئه‌مه‌ش دیمه‌نی ڕووخساری گۆڕیوه و جوانییه‌كه‌ی پێ له ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌سفێكی زۆری جوانی جلوبه‌رگه‌كانی كرا و دووباره ستایشی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ و سه‌لیقه‌ی ڕێكخستنه‌كانیان كرد.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له دایك بووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پرۆگرامی ئێواره‌ی NRT2، شانۆ ئه‌و پرۆگرامه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێت كه ناتوانێ وه‌ك شارا ڕۆڵێكی باش بگێڕێت، پێشتر ئه‌ندامی تیپی موزیكی "لوڕ" بوو كه تیپێكی سوننه‌تییه، به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ناوبراو ئاشكرای كردووه، ئێسته وازی له موزیك هێناوه.