دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نه‌ریتى خۆى ئازادانه قسه‌كانى ده‌كات. له‌كاتى دیداره‌كه‌شى له‌گه‌ڵ جێنشینى سعوودیه، دوور له ئه‌ته‌كێته‌كان قسه‌ى دڵى خۆى كرد و میوانه‌كه‌ى هێنایه پێكه‌نین.
له كاتى نمایشكردنى به‌هاى چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعوودیه، دۆناڵد تره‌مپ بۆى روون كرده‌وه كه سعوودیه به‌م نزیكانه چه‌كه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى به ده‌ست ده‌گات.
له‌كاتى نیشاندانى تابلۆى یه‌كه‌م دۆناڵد تره‌مپ گوتى، "به‌هاى ئه‌م چه‌كانه ده‌گاته ملیارێك و 525 ملیۆن دۆلار". دواتر به توانج و بۆ پێكه‌نین گوتى، "ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش بۆ ئێوه خورده‌یه". لێره‌دا محه‌مه‌د بن سه‌لمان كه‌وته پێكه‌نین.
دوێنێ له سه‌ردانێكى فه‌رمى محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى شاى سعوودیه گه‌یشته واشنتن، له كۆشكى سپى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێشوازى لێ كرا و دواتریش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى حكوومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ كرد.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌ردانه‌كه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له باره‌ى پێوه‌ندیى نێوان شانشینى سعوودیه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بن سه‌لمان گوتى، "مێژووى پێوه‌ندیى ئێمه زۆر قووڵه و ته‌مه‌نه‌كه‌ى 80 ساڵه".