لە هەرێمی كوردستان هەزار كەس دادەمەزرێت

:: PM:05:27:11/10/2016 ‌

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی ساڵی 2014 و 2015 دەكرێت لە بەشەكانی پزیشكی گشتی و دەرمان سازان و ددانسازان .

دكتۆر شاخەوان قادر سەرۆكی سەندیكای تەندروستكارانی هەرێم بە "وشە "ی ڕاگەیاند " ئێمە دڵخۆشین كە بەم نزیكانە دەرچوانی ساڵی 2014 و 2015 زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە بەشەكانی دەرمان سازان و ددانسازان و پزیشكی گشتی دادەمەزرێت ".

سەرۆكی سەندیكا گووتی " بەكۆی گشتی دەرچوانی ئەم سێ‌ بەشە نزیكەی هەزار كەس دەبێت وە زۆریش پێویستمان بە دامەزراندنی ئەم كەسانە هەیە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییەی هەیە لە كەرتی تەندروستی پڕ بكرێتەوە ".

ناوبراو دڵخۆشی خۆشی دەڕبڕی بەوەی لە چەند كۆبوونەوەی داهاتوو چارەنووسی ئەم دەرچوانە یەكلا دەكرێتەوە .

ساڵانە كەرتی تەندروستی پێویستی زۆری بە دەرچوانی بەشە پزیشكیەكان هەیە ئەمەش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و فراوان بوونی سنوری شارو گوندەكان.

وشە/ ڕامیار جواد



وشە - رامیار جەواد