لە ئەنجامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیا
ئەمڕۆ پێنجشەم ئاسمانی کوردستان لە نێوان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت. بەرزترین پلەی
گەرما لە هەولێر ٢٦ و نزمترینی ١٤ دەبێت.
لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی ٢٥، لە دهۆک
بەرزترین پلەی گەرمی ٢٢ و لە کەرکووکیش
بەرزترین پلەی گەرمی ٢٦ دەبێت.
بۆ سبەی هەینی ئاسمانی کوردستان لە سەرجەم
پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش تارادەیەک
بەرز دەبنەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٢٨ دەبێت کە
بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەم دوو پلە زیاتر بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمی لە سلێمانی ٢٧ و نزمترین
١٢ دەبێت. لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرمی ٢٤ و لە کەرکووکیش ٢٨ دەبێت.