هەر گۆڵێكی محەمەد سەڵاح زیانی 140ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیایەك دەدات

:: AM:10:58:22/03/2018 ‌


كۆمپانیای ڤۆداڤۆن میسر بۆ پەیوەندی گرێبەستێكی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول واژوو كرد بۆ سپۆنسەری كردنی یانەكە، لە بڕگەیەكی گرێبەستەكەشدا كۆمپانیاكە بەڵێن پێدانی خولەكی خۆڕایی بە شەداربووانی دەدات بەرانبەر هەر گۆڵێك كە محەمەد سەڵاح یاریزانی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی میسر تۆماری بكات.
ئەلكسەندەر فرومان سەرۆكی كۆمپانیای ڤۆداڤۆن میسر بۆ پەیوەندی و بێڵی هۆگان بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە یانەی لیڤەرپوول دوو هەفتە پێش ئێستە گرێبەستێكیان واژوو كرد كە كۆمپانیا میسرییەكە ببێتە سپۆنسەری یانە ئینگلیزییەكە.
لە یەكێك لە بڕگەكانی گرێبەستەكە، كۆمپانیای میسرییەكە بەڵێنی بە بەركاهێنەرانی ڤۆداڤۆن میسر داوە كە ژمارەی هاوبەشانی 43ملیۆن كەس دەبێت، بەرانبەر بە هەر گۆڵێك كە محەمەد سەڵاح یاریزانە میسرییەكەی یانە ئینگلیزییەكە تۆمار بكات ئەوا 11 خولەك قسەكردن بەخۆڕایی وەردەگرن، جگە لەمە بەڵێنی بە گواستنەوەی هەموو هەواڵ و ڤیدیۆیەكی ئەو یاریزانە بۆ هاوبەشانی داوە لە چوارچێوەی خزمەتگوزاری " Mo Salah World".
بە گوێرەی بەدواداچوونی رۆژنامەی "دەیلی میرەر"ی بەریتانی، ئەو خزمەتگوزارییانەی كۆمپانیاكە لە 20ی ئەم مانگەوە پێشكەش بە هاوبەشانی دەكرێت تا كۆتایی وەرز، ئاشكراشی كردووە تێچووی هەر خولەكێكی ڤۆداڤۆن 25 سەنت لە پاوەندی بەریتانی یان 35 سەنت لە دۆلاری ئەمەریكی، بە هاوكێشەیەكی بیركاریی دەری خستووە كە هەر گۆڵێكی محەمەد سەڵاح لەسەر كۆمپانیاكە 140 ملیۆن دۆلار دەكەوێت.
محەمەد سەڵاح یاریزانی هەڵبژاردەی میسر و یانەی رۆما، ماوەی دوو وەرزە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە كردووە و ئاستێكی سەرنج راكێش پێشكەش دەكات و لە زۆربەی یارییەكاندا گۆڵ تۆمار دەكات و ئێستە زۆرێك لە یانە گەورەكانی دنیا چاویان لێی بڕیوە بیگوازنەوە ریزەكانی خۆیان لە سەرووی هەموویانە یانەی ریال مەدرید و پاریسان جێرمانی فڕەنسی.

سەرچاوە/ فوڕات نیوز



وشە - فه‌رمان سادق