نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: PM:12:18:22/03/2018 ‌

 

ئەمڕۆپێنجشەم 22ی ئادار نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 331دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 261 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 230هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  200 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 331دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە  122 هەزار  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 122 هەزار دینار.

 

100 یۆرۆ: 150 هەزار  دینار.

 

100 پاو‌ند: 169هەزار دینار

 

100 هەزار تومەن:  25  هەزار   و 500  دینار

 

100 لیرەی توركی:  33 هەزار  دینار.

 

100 یۆرۆ:123.526دۆلار

 

100 پاوند 141.657 دۆلار.



وشە - سلێمان تاشان