دوای داگیركردنی شنگال له سێی ئاب/ئۆگستسی 2014 و رفاندنی هه‌زاران ژن و منداڵی ئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، نووسینگه‌ی رزگاركردنى رفێنراوانى ده‌ستى داعش ده‌ستبه‌كار بوو، به تۆماركردنی ئاماری زیانه‌كان و قوربانییان. به‌رپرسی نووسینگه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌ش هه‌زار و 417 كوردى ئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش هاتبوونه رفاندن. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه "تا ئێسته‌یش سه‌رووی سێ هه‌زار كه‌س ماونه‌ته‌وه كه رزگار نه‌كراون".
حسێن قایدى له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاشكرای ده‌كات كه سه‌رجه‌م كچه ئێزیدییهكانى رفێنراو له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ده‌ستدرێژیى سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر و به توندترین شێوه ئازار دراون. به‌گوته‌ی ئه‌و "منداڵی 10 ساڵیش ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر".
ئه‌گه‌ر راستترین ژماره‌ى رفێنراوانى ئێزیدی لای ئێوه ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وان چه‌ند كه‌س بوون كه‌وتنه ده‌ست داعش؟
سه‌رجه‌م رفێنراوانى ده‌ستى داعش شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س بوون كه زیاتر له نیوه‌یان ژن بوون و نزیكى نیوه‌ى تر پیاو بوون. به‌ڵام ئێمه به دروستى ژماره‌ى ژنه رفێنراوه‌كان نازانین له‌گه‌ڵ ژماره‌ى منداڵ و پیاو، له‌به‌رئه‌وه‌ى له كاتى وه‌رگرتنى زانیاری‌دا، ئاماره‌كان به دروستى نه‌زانراون له‌لایه‌ن خه‌ڵكى گوند و كه‌سوكارى رفێنراوه‌كان, چونكه كه‌س هه‌یه دیار نییه نه‌ماوه یان رفێنراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه تۆمار كراوه شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سن.
تا ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌س له‌و رفێنراوانه رزگار كراون؟
هه‌ر له سه‌ره‌تاى كارهساتهكهوه له ئابی 2014، دوو مانگ دواتر نووسینگه‌كه‌مان دامه‌زراند تایبه‌ت بۆ رزگاركردنى رفێنراوانى خه‌ڵكى شنگال كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنرابوون، بۆیه به به‌رده‌وامى و رۆژ دوای رۆژ لێكۆڵینه‌وه و لێگهڕانى زیاتر كراوه و زانیاری كۆ كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی رفێنراوه‌كان، خۆشبه‌ختانه تا ئه‌مڕۆ سێ هه‌زار و 263 كه‌س رزگار كراون، له‌وانه 336 پیاون هه‌زار و 143 كچ و ژن، هه‌زار و 784 منداڵ به هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر و مێ.
ئه‌و رزگاركراوانه چاره‌نووسیان چییه و چۆن كاریان له‌سه‌ر كراوه؟
ئه‌و كه‌سانه‌ى رزگار ده‌بن سه‌ره‌تا فۆرمێكى تایبه‌ت پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو زانیاریى تایبه‌ت به خۆیانی تیادا داواكراوه و لیژنه‌یه‌كى پزیشكی تایبه‌ت به نووسینگه‌كه‌مان هه‌یه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی دهۆكه، ئه‌وان ده‌یبینن و كاری پێویستیان بۆ ده‌كرێت و هه‌مان لیژنه دڵنیا بوو له ئارامی و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی رزگاربووه‌كه، ره‌وانه‌ی ناو كه‌سوكارى خۆى ده‌كرێته‌وه چ له كه‌مپ بن یان هه‌ر جێیه‌ك خێزانه‌كه‌ى لێی بژین، به‌ڵام ئێمه به به‌رده‌وامى چاودێرى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین له هه‌ر جێیه‌ك بن.
خێزان هه‌بووه كچ و ژنه رزگاركراوه‌كان قبووڵ نه‌كاته‌وه دواى رزگاركردنیان؟
سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه مه‌ترسییه‌ك هه‌بوو كه ئه‌و كه‌سانه دواى رزگاركردنیان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه قبووڵ نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا هه‌ر له یه‌كه‌م كه‌س تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی وا نه‌بووه رزگاربوویه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه قبووڵ نه‌كرابێت، بۆیه هه‌موو رزگاركراوه‌كان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێ كراوه و پێكه‌وه ده‌ژین.
كه‌واته چی وای كردن خێزانى رزگاركراوه‌كان به‌و هه‌سته به‌رزه‌وه كچ و ژنه‌كانیان قبووڵ بكه‌ن و رێزى زیاترى لێ بگرن؟
یه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو كه‌سوكارى رزگاركراوه‌كان زانییان كه ئه‌و ژنانه‌ى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش رفێنراون به حه‌ز و خواستى خۆیان نه‌ڕۆیشتوون به‌دوای تیرۆریستان‌دا، به‌ڵكو به زۆری سته‌م و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و به قۆڵبه‌ستكراوی رفێنراون.
دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی رۆحانى ئێزیدی بڕیارى ئه‌وه‌یان دا ئه‌و كه‌سانه‌ى رزگار كراون هه‌ر ئێزیدین و به ئێزیدی ده‌مێننه‌وه و پێویسته به‌ها و بایه‌خی گرنگتریان هه‌بێت له جاران و كه‌سوكاریان مامه‌ڵه‌ی ئاسایی‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن, بۆیه رۆژانه كه‌سوكاریان سه‌ردانى ئێمه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه هاوكارى كه‌سه رزگاركراوه‌كان بكه‌ین و ئاماده‌ن قوربانى به زۆر شت بده‌ن له پێناو رزگاركردنى ئه‌وانه‌ى تا ئێسته له ده‌ستى داعشدا ماون.
ئه‌و كچانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون، هه‌موویان ده‌ستدرێژیى سێكسییان كرابووه سه‌ر؟
تیرۆریستانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هه‌موو كارێكى خراپیان به‌رانبه‌ر كوردانى ئێزیدی ئه‌نجام داوه، كارى سه‌ره‌كییان كوشتوبڕین و ده‌ستدرێژى بووه بۆ سه‌ر خه‌ڵك، بێگومان ده‌ستدرێژیى سێكسى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه كراوه كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش رفێنرابوون، بگره له ته‌مه‌نى زۆر بچووكیشدا هه‌مان شتیان كردووه، بۆ نموونه منداڵی ته‌مه‌ن 10 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر كه ئه‌مه هیچ به‌ها و ئه‌خلاقێك قبووڵی ناكات و ئه‌وه‌نده دڕندانه‌یه پێشبینی نه‌كرابوو، بۆیه به‌داخه‌وه هیچ كچ و ژنێك له سته‌م و زۆرى داعش رزگار نه‌بووه.
پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى ده‌روونى و جه‌سته‌یى كه‌سه رزگاركراوه‌كان هه‌ر له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى ئێوه‌وه ده‌كرێت؟
كارى سه‌ره‌كیى نووسینگه‌كه‌مان ته‌نیا رزگاركردنى كه‌سه رفێنراوهكانه، بابه‌ته‌كانى تر‌ى وه‌ك وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ده‌روونى و جه‌سته‌یى و چاودێریكردنى ته‌ندروستى رزگاركراوه‌كان، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و لایه‌نه تایبهتمهندهكانى چاره‌سه‌ركردنى رزگاركراوه‌كان هه‌یه و به‌رده‌وام هاوكاریى یه‌كتر ده‌كه‌ین له رووى پێدانى زانیارى.
ئه‌ی چاره‌نووسى ئه‌وانه‌ی لای داعش ماون چى ده‌بێت؟
نووسینگه‌ى رزگاركردنى رفێنراوه‌كان به‌پێى راوێژهكانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو كه‌سه رفێنراوه‌كان رزگار بكرێن كه له ده‌ستى داعشدا ماون. بۆیه رۆژانه تیمه‌كانمان به‌دواداچوون و لێگه‌ڕان بۆ رزگاركردنى رفێنراوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌و ناوچانه‌ی له داعش پاك كراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌یش كه داعشی تیادا ماوه، واته به‌دواداچوون و رزگاركردن به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا یه‌ك ئێزیدی مابێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین رزگاری بكه‌ین.