به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 29ی ئه‌م مانگه‌وه هێلی ئاسمانی قه‌ته‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاماژه‌ی داوه، به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی که بۆیان نێردراوه، بڕیاره له 29ى مانگى ئادار/مارس گه‌شتی ئاسمانیی هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر، له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه.
هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر یكێكه له هێڵه پله به‌رزه‌كانى له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به به‌هێز ترین هێڵى ئاسمانى عه‌ره‌بى داده‌نرێت له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه سپۆنسه‌رى سه‌ره‌كى یانه‌ى ئیسپانى به‌رشه‌لۆنه‌یه و سه‌دان فڕۆكه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو خراونه‌ته خزمه‌تی ئه‌و هێله فه‌رمییه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر و باشترین خزمه‌تگوزاری گه‌شت كردن پێشكه‌شی گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، له دوای گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانی سعوودیه و ئیمارات و به‌حرێن و میسر و وڵاتانی تری كه‌نداو، گرفتی زۆر به هێلی ئاسمانی قه‌ته‌ر دروست بووه و ناتوانێ به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاتانه هاتوچۆ بكات، بۆیه ده‌بێ به ئاسمانی عێراق و ئێران یان لیبیا و تونس و جه‌زائیره‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا بفڕێت.
لە دوای ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلوولی ساڵی 2017، حكوومەتی عێراق وەك سزایەك و كاردانەوەیەك بەرانبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 26ی ئەیلوول بریار درا گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی ڕابگرێت.