له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی لاهور جه‌نگی كه له ڕۆژانی ڕابردوو له كه‌ركووك، به‌رپرسێكی باڵای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاته ده‌نگ و گوتی، لاهور بێته‌وه بۆ كه‌ركووك قاچه‌كانی ده‌شكێنم، هاوكات ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێوه‌ندییان به لاهوره‌وه كردووه و ئه‌و له قسه‌كانی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و جنێوه‌كه‌ی خستووه‌ته پاڵ كه‌سی تر نه‌ك پارێزگاری ئێسته‌ی كه‌ركووك.
لیوا مه‌جید ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی ده‌سته‌ی گشتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و جنێو و قسانه‌ی لاهور له كه‌ركووك گوتی، له قسه‌ی منداڵی بچووك ده‌چێ، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگی نه‌بوو، چونكه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و هاوكاری زۆرباشی كردین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه كه‌ركووك و كه‌مترین شه‌هید بده‌ین، ئه‌و جۆره قسانه‌یشی ده‌یكات بێ بایه‌خن و گرنگیان نییه.
زیاتر گوتی، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی و ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك دوژمنێكی ئێمه پێشان بدات، له كاتێكدا پێشتر هاوكاری ئێمه‌ی ده‌كرد، ئه‌وا من بگه‌ڕێمه‌وه كه‌ركووك و ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك دۆسیه‌كه ڕاده‌ستی ئێمه بكات، ئه‌وا تۆڵه له لاهور ده‌ستێنینه‌وه و قاچه‌كانی ده‌شكێنم.
ئاماژه‌ی دا، ئێمه دوای ئه‌و قسانه پێوه‌ندیمان به‌لاهوره‌وه كردووه، ئه‌و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له‌و قسانه مه‌به‌ستی پارێزگاری ئێسته‌ی كه‌ركووك بێ و دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هیچ كات ڕێگه‌نادات برایه‌تی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی خۆی تێك بچێت.
لاهور جه‌نگی له ئێواره‌ی 20ی ئه‌م مانگه دوای ئه‌وه‌ی تكا و ڕه‌زامه‌ندی سێ لایه‌نی ته‌ناهی به‌غدای وه‌رگرت، ئنجا ڕێگه‌ی درا بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات بچێته كه‌ركووك، له‌وێ به‌زمانی جنێو قسه‌ی كرد و به گه‌نجانی كه‌ركووكی گوت، كه ئه‌و ناڕواته‌وه و كه‌ركووك ده‌پارێزێ، به‌ڵام دوای سه‌عاتێك له‌و قسانه‌ی كه‌ركووكی جێهێشت و گه‌نجانی كه‌ركووكی له‌به‌رده‌م سوكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی عێراق ته‌نیا هێشته‌وه، هاوكات له‌باره‌ی ئه‌و جنێوانه‌ی به ڕاكان سه‌عیدی پارێزگاره عه‌ره‌به‌كه‌ی كه‌ركووكی دا، كه له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه پارێزگار، راكان سه‌عید له میدیاكان دووپاتی كرده‌وه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات و ڕێگه‌یشی پێ ناده‌ن جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك. گوته‌بێژی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش له خورماتوو گوتی، كه لاهور بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك زمانی ده‌بڕین.
لاهور جه‌نگی یه‌كێكه له‌و گرووپه هه‌رزه و كاڵفامه‌ی كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام دا و له به‌رانبه‌ر به قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركووك، شاره‌كه‌یان به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فرۆشت و بوون به كه‌واسووری به‌ر له‌شكری دوژمن.