كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی فه‌رمیان ئاراسته‌ی خاوه‌ن و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "فه‌یسبووك" مارك زوكه‌ربێرگ گرت، تا بچێته دانیشتنێكی كۆنگرێس و ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ده‌ستگه‌یشتن به داتا و زانیاری 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك بدات، كه كۆمپانیای "كامبریج ئه‌نالایتیك" له‌م دوایییه‌دا بڵاوی كرده‌وه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی كۆمپانیای كامبریج ئه‌نلایتیك، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، چاودێری و هاكی زیاتر له 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیان كردووه، بۆ سوود وه‌رگرتن له بۆچوونه‌كانیان و زانین و پێوانه‌كردنی ئاستی جه‌ماوه‌ری تره‌مپ و ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكادا.
ماوه‌یه‌كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕووبه‌ڕووی زۆرترین فشار له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیای كامبریج ئه‌نلایتیكه‌وه‌یه، كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، فه‌یسبووك به هیچ شێوه‌یه‌ك ژینگه‌یه‌كی ئارام نییه و به‌ڵكوو به وردی له‌لایه‌ن تۆڕه‌كانی سیخوڕی كردن به‌كارده‌هێنرێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
گرین والدن كۆنگرێسمانی كۆماری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و بازرگانی، فرانك بالۆن گه‌وره كۆنگرێسمانی دیموكراته‌كان و چه‌ندان كۆنگرێسمانی تر ئه‌و داوایه‌یان پێشكه‌شی مارك زوكه‌ربێرگ كردووه، له به وردی زانیاری‌یان بۆ بخاته ڕوو، له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی هاككردنی 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك.
لیژنه‌كه تا ئێسته هیچ واده‌یه‌كی دیاریی نه‌كردووه، بۆ پێشوازی كردن له مارك زوكه‌ربێرگ له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ، دوای پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه واده‌كه‌ی ڕوون ببێته‌وه.
گوته‌بێژی كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه نامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایان پێگه‌یشتووه، تێیدا داوا له سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووك كراوه، له دانیشتنێكی كۆنگرێس ئاماده بێ و ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك بدات، كه جێی بایه‌خی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایه.