به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی بێڕه‌وشتی بۆ زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی ئه‌مساڵ له ڤه‌نزوێلا به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، رێكخراوی پێشبڕكێی شاجوانی ڤه‌نزوێلا بڕیاری داوه پێشبڕكێكه رابگرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تۆمه‌تێكی زۆر بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانی ڤه‌نزوێلا بۆ ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن كراوه، بۆیه رێكخراوی پێشبڕكێی شاجوانی ڤه‌نزوێلا پێشبڕكێكهی راگرتووه، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی شاجوان، خاوێنیی ره‌وشته.
له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تی له فه‌یسبووك، تۆمه‌تێكی زۆر خراوه‌ته پاڵ زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی به‌شداریی پێشبڕكێكه بوون، هه‌ندێكیان به به‌ڵگه و هه‌ندێكیشیان به‌بێ به‌ڵگه بڵاو بوونه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی تۆمه‌ته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی كچه‌كان پێوه‌ندیی تایبه‌ت و سێكسییان له‌گه‌ڵ پیاوانی سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسانی وڵاته‌كه هه‌یه. بۆیه ئێسته رێكخراوه‌كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه و هه‌ر كچێك تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه، له پێشبڕكێكه دوور ده‌خرێته‌وه.
دواتریش پێگه‌ی "ئیلاف" روونی كردووه‌ته‌وه كه ساڵانه كچانی ڤه‌نزوێلا زۆرترین چانسیان هه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی شاجوانی دنیا، تا ئێسته 12 جار "واته 12 ساڵ" كچانی ئه‌و وڵاته تاجی شاجوانییان له‌سه‌ر كردووه.