منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی به‌و توانا جیاوازه‌ی بۆ چه‌پڵه‌لێدان هه‌یه‌تی، توانی پێوانه جیهانییه‌كان بشكێنێت و ناوی له كتێبی گینس تۆمار بكرێت.
ستیڤن وایدی نۆ ساڵ، منداڵێكی ئه‌مه‌ریكییه و له ویلایه‌تی فلۆریدا نیشته‌جێیه، ماوه‌یه‌كی زۆره خووی به چه‌پڵه لێدان گرتووه و به‌رده‌وام مه‌شقی له‌سه‌ر ده‌كات، تا وای لێ هات پێوانه‌ی جیهانی شكاند.
پێشتر گه‌نجێك به ناوی ئیلی بیشۆب خاوه‌نی ناسناوی به‌هێزترین توانایی بۆ چه‌پڵه لێدان بوو، به‌ڵام ئه‌م منداڵه به ماوه‌یه‌كی كورت ناسناوه‌كه‌ی لێ سه‌ند و توانی ته‌نیا له خوله‌كێكدا هه‌زار و 20 چه‌پڵه لێ بدات، به‌مه‌ش ناوی چووه كتێبی گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كان.
باوكی ئه‌م منداڵه باسی له‌وه كرد كه ستیڤنی كوڕی ماوه‌یه‌كه زۆر خۆی به چه‌پڵه لێدان خه‌ریك كردووه، هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری به‌م كاره‌ی چه‌شتووه، له‌به‌رئه‌وه زۆر به شایانی ئه‌و ناسناوه‌ی ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌سته‌مه له‌م نزیكانه‌دا كه‌سێك بتوانێ ناسناوه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه.